ئەی موسوڵمانان تەماشا کەن لە فەزلی موستەعان
از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
2 دقیقه
719 مشاهده
ئەی موسوڵمانان تەماشا کەن لە فەزلی موستەعان
حاکمێکی عادلی وا ناردووە بۆ موئمینان
بۆ عەداڵەت، بۆ شەجاعەت، بۆ سەخاوەت جامیعە
ساحیبی سێ خیسلەتە یەعنی لەبۆ ئەهلی جیهان
فەڕشی عەدڵی بۆ ڕەعییەت داخراوە دائیمە
دادخواهە بۆ هەموو کەس هەر وەکوو نەوشیرەوان
دائیمە مەشغووڵی حەمدی حەققە، ناوی ئەحمەدە
بەرقەرار بێ ئەو ڕەئیسە، ئەی خودا بۆ داعیان
ڕۆستەمیش مانەندی گورگین ئەو دەمە خۆی ناگرێ
هەر وەکوو حەیدەر کە ئەحمەد بێتە مەیدانی زەمان
مەزرەعەی ئوممێدە ئەلحەق، بۆ هەموو کەس نافیعە
هەر منی بەدبەخت دوور و بێ نەسیب لەو ئاستان
گەر چی ڕیسوا بوون لە پێشا زومرەیی عاشق وەلی
یەک بە یەک ئێستە لە باغی عوشرەتا شیرین زوبان
حەمدولیللا وا لە دەسیا خاتەمی عیزز و شەرەف
بۆیە دائیم عالەمی ناسووتی بوونە پاسەبان
خەسرەو ئاسایە هەموو دەم بەزمی شیرینی هەیە
لایقە تەپڵی بەشارەت لێ بدەن ئەهلی زەمان
هەوری نیسان قەترەیێکی جوودی لەو دەس کەوتووە
ئێستە هەر بەو قەترەیە ڕەنگینە وا قوتری جیهان
هەر لە ئەووەڵ تا بە ئاخر ئەشرەفن ئەو تائیفە
لاکین ئەم سوڵتانە ڕوتبەی سەبقەتی کردووە لەوان
باعیسی لوتفی سولەیمانە سولەیمانی کەوا
ئەهلی ئەمڕۆ بوون بە ئاسەف، یەک بە یەک پیر و جەوان
شوکری خالق لازمە ئەلحەق لەسەر ئەم عالەمە
گەر لە باغی کوردییا ئەمڕۆ گوڵێکی وای ڕوان
هەر کەسێ موحتاجە ئەو با بێتە قاپی ئەحمەدی
خوانی یەغمای ڕاخراوە دائیمە بۆ ئینس و جان
ئەووەڵی ئیسمی کە ئەلفە واسیتەی ئەمنییەتە
حەرفی سانی حامییە بۆ دینی ئەحمەد بێ گومان
حەرفی سالیس مەنبەعە بۆ چەشمەیی جوود و کەرەم
حەرفی چوارەم دافیعە بۆ دینی زیممەی شاعیران
ئەی ویساڵیتخلص تۆ کە لوتفی حاکمی وەقتت ببێ
بەستە ئیتر ناتەوێ زیو و زەڕی گەنجی جیهان