بە شوعلەی جەبهەیی ئادەم بە نووری سەییدی عالەم
از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
2 دقیقه
790 مشاهده
بە شوعلەی جەبهەیی ئادەم، بە نووری سەییدی عالەم
بە حاڵی عەبدی موحتاجم، نزوولی ڕەحمەتت إرحمعربی
ئەگەر ڕەحمێ نەکەی یاڕەب بە غایت دڵ پەرێشانین
هەموو هەر چاوەڕێی سروەی نەسیمی ڕەحمەتین هەردەم
ببارێنە بەسەرمانا لە هەوری ڕەحمەتت ڕەحمەت
بە حەققی ئال و ئەولاد و سەحابەی سەییدی ئەکرەم
دەروون و دڵ بریندارین، بە تیری میحنەتی دەوران
لەبۆ چاک بوونەوەی هەردوو ئەبێ هەر خوا بدا مەرهەم
بەبێ بارانە داماوین، بە جورمی پۆڕە گیراوین
لە بەندی میحنەتا ماوین، خودا ڕەحمێ نەکا چ بکەم
ئومێدم وایە بڕژێنێ خودا ڕەحمت بە ڕەحمی خۆی
بە سەرمانا، لە دڵمانا، نەمێنێ هیچ غەم و ماتەم
بحووری ڕەحمەتی ڕەحمان عەمیق و پان و بێسامان
چلۆن مەحرووم ئەبین؟ نابین، لە ڕەحمی خوا وەکوو بەلعەم
خودا چی موقەددەر کرد، بەڵێ هەروا ئەبێ یاران
بە تەدبیری عەبد تەقدیر موغەییەر نابێ زۆر کەم
وەلی پاڕانەوە شەرتە لە قاپی حەق وەکوو ئادەم
کە شایەد بینوێنێ ڕەحمەت لەگەڵمان خالقی عالەم
خەجاڵەتبار و ڕووزەردین، بە قەسوەت دڵ وەکوو بەردین
بە غایەت سست و نامەردین، بە ڕەحمی خۆت خوا ئەرحەم
مەگەر هەر قوڕ بەسەردا کەین، لە قاپی حەق بە ڕوو زەردی
لە جورمی ئێمەیە دنیا، بووە تاریک بە تۆز و غەم
بە بێ توێشووی عەمەل چی بکەین ئەبێ یاڕەب لە مەحشەردا
چلۆن ڕوومان ببێ ڕووکەینە قاپی حەزرەتی خاتەم
وەکوو من ڕووەش و موجریم لە دنیا نابینی هیچ کەس
مەگەر ڕەحمان بکا ڕەحمێ وەئیللا جێگەمە حەوتەم
جودا بۆ مەحرەمی داناوە جنة المأويعربی
ئەمین بن نیعمەت خودا نایدا بە نامەحرەم
ویساڵیتخلص خاتیمەی بێنە بەیانی زیللەتی ئەحواڵ
نەتیجە خالق ئەیزانێ، فصل أنت لاتعلمعربی