بە حوببی ئێوە مەشغووڵم ئەگەر چی زاهیرەن دوورم

از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
 1 دقیقه  1 مشاهده
بە حوببی ئێوە مەشغووڵم ئەگەر چی زاهیرەن دوورم
وەلی بەو شەمعی دیدارتان ئەسیری تاری دەیجوورم
بەخێر بێن ئەی جەنابینە کە بارێاعلامتان موبارەک کرد
لە وەقتی عەسرەوە تا حاڵ، بە بێ ئەندازە مەسروورم
دوعای خێر لازمە بیکەن خودا بەڵکی بکا ڕەحمێ
خوسووس بەندە لە چنگ ئەمساڵ بە غایەت مات و مەغدوورم
نەبوو مومکین کە شەو بێم و بە خزمەتتان موشەڕڕەف بم
وە ئیللا من بە دیدارتان وەکوو پەروانە مەجبوورم
بە موژدەی هاتنی ئێوە بە مسیلی غونچە پشکووتم
فەقەت کەوتووم سەرم ئێشێ لەبەر بێ چایی ڕەنجوورم
ویساڵیتخلص حاڵی شێواوە، بە وەزعی ساڵ خڵافاوە
مەڵێن بۆچ دیار نەبوو قوربان، بە وەڵڵا خەیلی مەعزوورم