بە حوببی ئێوە مەشغووڵم ئەگەر چی زاهیرەن دوورم

لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
 1 خولەک  727 بینین
بە حوببی ئێوە مەشغووڵم ئەگەر چی زاهیرەن دوورم
وەلی بەو شەمعی دیدارتان ئەسیری تاری دەیجوورم
بەخێر بێن ئەی جەنابینە کە بارێناوی تایبەتتان موبارەک کرد
لە وەقتی عەسرەوە تا حاڵ، بە بێ ئەندازە مەسروورم
دوعای خێر لازمە بیکەن خودا بەڵکی بکا ڕەحمێ
خوسووس بەندە لە چنگ ئەمساڵ بە غایەت مات و مەغدوورم
نەبوو مومکین کە شەو بێم و بە خزمەتتان موشەڕڕەف بم
وە ئیللا من بە دیدارتان وەکوو پەروانە مەجبوورم
بە موژدەی هاتنی ئێوە بە مسیلی غونچە پشکووتم
فەقەت کەوتووم سەرم ئێشێ لەبەر بێ چایی ڕەنجوورم
ویساڵیناسناوی ئەدەبی حاڵی شێواوە، بە وەزعی ساڵ خڵافاوە
مەڵێن بۆچ دیار نەبوو قوربان، بە وەڵڵا خەیلی مەعزوورم