ئەلا ئەی هەمدەمی ژین و مەماتم

لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
 2 خولەک  690 بینین
ئەلا ئەی هەمدەمی ژین و مەماتم
ئەلا ئەی باعیسی نەفی و سەباتم
ئەلا ئەی یووسفی کەنعانی ماوەتناوی تایبەت
ئەلا ئەی مایەیی نەقد و حەیاتم
جەنابی بەگ مودیر و عەلی یەفەندی
کە ئێوەن واسیتەی تەفریحی زاتم
بە غەیری ئێوە بۆ من کوا ئەمیرێ
بە چاکی پێم بڵێ چارەی نەجاتم
بەڵێ حاڵم لە ئێوە ئاشکرایە
ئەزانن بۆ چی بەم گەرمایە هاتم
ئیتر ئەم عەرزی حاڵەم بۆیە نووسی
ئەبێ ئەم جارە زۆر پرسن شکاتم
کە ئێوە مەلجەئی بێچارەگانن
ئەبێ کارێ بکەن زوو بێ نەجاتم
منی مەحزوون بەڕاستی چواردە مانگە
ئەسیری میللەتی سوورەقەڵاتم
بە قەولی ڕیش سپی و ماقووڵ و کوێخا
قەراری بیست دیناریان دا بەراتم
ئەگەر چی سابیقەن فەرمووت بە مەحموود
بە سەهلی بدرێ پارەی باقیاتم
لەگەڵ حوکمتا نەبێ بێسوودە تەبلیغ
تەماشا کەن کە چەن مەغدوور و لاتم
قسەی مەحموود کە زانیم بێ ڕەواجە
لەوێ ڕۆییم بە مەجبووری هەڵاتم
ئەبێ ئەم باقیاتە ئێوە بیدەن
نەپرسن ئێوە گەر داد و شکاتم
ئەزانن ئێوەش و عالەم کە نیمە
بە غەیری ئەم بەراتە واریداتم
کە ئێوە نازرن بۆ موڵک و میللەت
مەکەن سستی لە عەرز و لائحاتم
ئەگەر چی ئێوە مەللاحێکی چاکن
وەلی من غەرقی گێژاوی فوراتم
بڵێم چی ئەمری خوایە چون دوعاگۆم
ئەوا هەر بێ ئیعاشە و بێ خەڵاتم
ویساڵیناسناوی ئەدەبی مەستی بادەی عەشقتانە
کەوا ئاوارەیی خاک و وڵاتم