ئەوا ڕەنگ زەردی جانان و حەزینم
از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
4 دقیقه
1004 مشاهده
ئەوا ڕەنگ زەردی جانان و حەزینم
بە دائیم چاو بە گریان و حەزینم
قەدیم من بولبولی باغی وەتەن بووم
ئەوێستا حەپسی ئالان و قەرینم
وەکوو پەروانە بۆ شەمعی جەماڵت
خەریقی چەرخی دەوران و حەزینم
لە دووریی یوسفی ڕۆخساری تۆیە
وەکوو یەعقووبی کەنعان و حەزینم
لە شەوقی قامەتی لەیلە کە دائیم
- - - - - - - - - - -متن نامشخص
لە دووریی وەسڵی تۆیە ئەی حەبیبە
کە مەهجوورم لە خێشان و حەزینم
سەبەب مارووتی چاوی تۆ بوو قوربان
منی هارووت لە زیندان و حەزینم
بەبێ دەرمانی لوقمانی وەسڵت
زەلیلی زەخمی هیجران و حەزینم
لە هیجری نووری تۆ ئەی شەمسی عالەم
بە میسلی ماهی، نوقسان و حەزینم
ئاوابێ تاجی لوتفی دەوڵەتی تۆ
گەدایی گشت گەدایان و حەزینم
لە شەوقی مەسڵی دانەی خاڵی ڕووتە
ئەسیری داوی هیجران و حەزینم
لەگەڵ ئیکمالی عەشقی تۆیە قوربان
خەمیدە و پشت نوقسان و حەزینم
وەکوو بەهرامم بۆ ڕوویی گوڵەندام
زەلیلی دەرک و ئەیوان و خەزینم
لە بۆ مەجمووعی زوڵف و پەرچەمی تۆ
ئەوا من دڵ پەرێشان و حەزینم
بە بێ ئەنفاسی عیسایی دەمی تۆ
ئەمن مردوویی بێ جان و حەزینم
لەبەر گریانی هیجری نووحی وەسڵت
غەریقی ئاوی تۆفان و حەزینم
بە چۆگانی بەڵای دووریی وەکوو گۆ
زەلیلی سەحنەی مەیدان و حەزینم
لەبت چەشمەی حەیاتە وەک سکەندەر
منم تەشنە بە لێوان و حەزینم
بە ڕەسمی دۆستی ڕەحمێ بفەرموو
بە من دائیم، بە ئەفعان و حەزینم
بە فاقەی قەتعی مەیل و حوببی تۆ
منی بێچارە عوریان و حەزینم
لە قافی هیجرەتا کەی بوو ویساڵیتخلص
منی عەنقا بە حیرمان و حەزینم
بە فیردەوسی جەماڵت ئەی حەبیبا
منم سووتاوی هیجران و حەزینم
لە دووی نووری شوعلەبەخشت
ئەوا کوێری دوو چاوان و حەزینم
لە بۆ عەکسی ڕوخ و سەروی باڵات
میسالی شێخی سەنعان و حەزینم
لە بۆ نەفعی شەبابی عومری تۆیە
کە پیر و عومر نەقسان و حەزینم
بە ڕەمزی غونچەی باغی سینەت
وەکوو بولبول غەزەلخوان و حەزینم
بە ئوممێدی وەفا تەرکی دڵ و دین
مەکە، وەک من پەشیمان و حە زینم
سەبەب زوڵماتی کوفری زوڵفە قوربان
کە فانی نووری ئیمان و حەزینم
لە بۆ پەروانەی وەسڵی جەماڵت
بە مسیلی شەمع بە سۆزان و حەزینم
دەزووی سەبرم بە میقرازی غەمی تۆ
بڕاوە گەر بە گریان و حەزینم
دڵم گەرمە بە ناری ئاوی عەشقت
بە دائیم ئەشکباران و حەزینم
مەکەن مەنعم لە گریان و لە ئەفغان
کە شێتی دەستی پەریان و حەزینم
لەپێشدا جامیعی عیلم و عەمەل بووم
ئەوێستا مەست و نادان و حەزینم
بە ناری مەجمەری عەشقی حەبیبە
کە دل بیمار و بوریان و حەزینم
خودا ڕەحمێ بە حاڵم کە منی ڕوو
سیا، غەرقی گوناهان و حەزینم
بە زستانی فیراقی قەددی تۆیە
لە کوێستان ڕوو بە گەرمیان و حەزینم
بە وەسڵی ڕەحمەت و لوتفی زەروورەت
وجووبی من بە گریان و حەزینم
بە لوتفی خۆت بکە مەحووی گوناهم
کە من داعی بە غوفران و حەزینم
خوداوەندا بە عەفووم شاد بفەرموو
ئەگەر بێ عەقل و نادان و حەزینم
بە ڕەحمی خۆت نەجاتم دە خودایە
کە تەفرەخاری شەیتان و حەزینم
خودایا نووحی عەفووم بو بنێرە
کە غەرقی بەحری عۆسیان و حەزینم
ویساڵیتخلص بۆ ویساڵی ڕەحمەتی تۆ
بە دائیم دەم بە قورئان و حەزینم
منم عاشق بە ڕەعنایی قەدی تۆ
منم دائیم بە گۆچان و حەزینم
بە تیغی غەمزەت و هەم سەهمی موژگان
شەهیدی تیرەباران و حەزینم