لەگەڵ ئێوەمە ئەی برادەران
از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
5 دقیقه
873 مشاهده
لەگەڵ ئێوەمە ئەی برادەران
تەبلیغتان ئەکەم بە کوردی زوبان
گوێ بگرن بە دڵ لەم نەسیحەتە
چون بۆ دەردی دڵ دەوای سیححەتە
بە قسەی لەهولەعب دین مەدەن بەرباد
ڕەنجتان مەکەن بە ڕەنجی فەرهاد
دائیم تالیب بن لەبۆ عیبادەت
تا دەستان کەوێت دوڕی سەعادەت
دائیم بتانبێت ترسی قیامەت
تاکوو ئیمانتان بەرن سەلامەت
قەت غافڵ مەبن لە تاعەتی حەق
ڕێی ناحەق مەگرن وەک پیاوی ئەحمەق
ئەحمەقە هەر کەس بۆ دنیای دەنی
لە تاعەتی حەق ئەبێ موستەغنی
هەتا ئەتوانن لە خواپەرستی
سەعی زۆر بکەن قەت مەکەن سستی
هەر کەس بۆ خوا بێ، خودا بۆ ئەوە
فریای نەکەوێت ڕۆژە یا شەوە
دیارە مەعلوومە کەسی بێکەسان
خوایە بە نەسسی ئایاتی قۆرئان
هەر کەس لە دنیا عەبدی خودایە
بێشک لە مەحشەر ساحێب جەزایە
بێباکە سەربەست، مەست و دڵگوشا
زۆر زۆر موحتەرەم لە خزمەت مەولا
حیسابی ئەکەن بە ڕوویەکی خۆش
بە لوتف و ڕەحمەت ڕووی وەکوو گوڵ گەش
مەخموور و مەستی ئەلتافی سوبحان
بێغەم و حەسرەت لە سەحنی مەیدان
لە لای جەنابی ئەحمەدی موختار
مەخمووری جامی ڕەحمەتی غەففار
تەماشای ئەکەن بە چاوی ڕەحمەت
نابیێی دەرد و جەفا و زەحمەت
دوای موحاسەبە ئەو شەخسە پاکە
بە لوتفی خودا و ئەعمالی چاکە
بێباک و دڵخۆش بێ خەوف و خەتەر
زەحمەت ناکێشێ لە سەحرای مەحشەر
ئەیخەنە سەفی ئەسحاب الموبین
بەبێ دەردیسەر دەم بە پێکەنین
مەئموور بە ئەمری زاتی سوبحانی
ئەیبەن بۆ بەهەشت بە شادمانی
وەختێ داخڵ بوو بە جێ و مەقامی
لەززەت ئەبینێ و عەیش و مەدامی
ئەمجا بە لوتفی حەییی لایەنام
بەجێ دێ هەموو مەقسوود و مەرام
ئومیدم وایە خالیقی ئەکبەر
ئێمەیش نەجاتدا لە تەنگانەی قەبر
وەختێ بە ئەمری فەردی لایەزال
نەکیر و مونکیر کە دێن بۆ سوئال
کە لێیان پرسین کێتان خودایە
بەبێ ترس و لەرز ئەلێن ئەڵڵایە
کە سوئالیان کرد کێ بوو پێغەمبەر
وەحی بۆ هێنا جیبریلی ڕەهبەر
بە عەونی خودای جیهان ئافەرین
جوابیان ئەدەین بە لەفزی شیرین
ئەڵێین زاتێ بوو ناوی موحەممەد
لە خوار و لە ژوور مەحموود و ئەحمەد
تاها مولەققەب، قوڕەیشی نەسەب
ساحیبی حەیا و عیسمەت و ئەدەب
سەیید و ئەشرەف، ئەمجەد و ئەنجەب
شیرین خەسائیل، مەعالی حەسەب
هادیی و مەهدی، بەشیر و نەزیر
مەحبووبی زاتی خودایی قەدیر
ساحیبی حیلم و قادر و تەمکین
خاسسە ڕەحمەت بوو لەبۆ عالەمین
ئومێدم وایە نەبییی ئەوواب
حازر بێ وەختی سوئال و جەواب
کە ئەو حازر بێت بە ئیزنی وەهاب
لەسەر هیممەتی ئەو عالیجەناب
بێ خەوف و خەتەر، بە حوسن و ئەدەب
جوابیان ئەدەین، بە سیدق و سەواب
گەر لە سیححەتا شەیتانی لەعین
سەلبی ئیمانمان نەکا بە یەقین
بۆ خۆم ئەبمە زامنی ئیمان
هیچی ون نابێ لە چاکە و ئیحسان
چونکە بێهۆشین بە نەزعی ڕەوان
هیچی بۆ ناکرێ ئەو دەمە شەیتان
مەترسن لە سەلب وەختی غەڕغەڕە
چونکە ئەو دەمە موڕشید حازرە
مورشیدی ئێمەش فەخری عالەمە
ڕۆحمان فیدای کەین هێشتا هەر کەمە
گەر خودا نەیبێ مەیل بۆ عەزاب
زووبان ساز ئەکا بۆ وەختی جەواب
یاڕەب بۆ خاتری نەبییی و ئەسحاب
بە سەهلی بکەی لەگەڵمان حیساب
ون نەکەی لێمان ڕێگەی هیدایەت
ڕێی ئەعزا مەدەن بکەن شکایەت
یاڕەب بە جاهی ساحێبی ئایەت
بتبێ لەگەڵمان لوتف و عینایەت
فریامان کەوی دەمی نەزعی ڕووح
بۆمان گوشا کە دەرگاهی فتووح
لە بەر ساحیبی *****متن نامشخص و ڕایەت
پێمان عەتا کە فەهم و درایەت
عەزیزانی دین، دڵتان گوشا بێ
ئومێدی زلتان بە موستەفا بێ
قەت مەبن مەئیووس لە ڕەحمەتی حەق
ئەگەر بەشمان بێ تێهەڵدان و شەق
چونکە ئوممەتی فەخری عالەمین
بە نەسسی ئایەت خەیرول ئوممەتین
بە موژدەی كنتم خير أمةعربیین
دائیم دڵخۆشی بۆیی ڕەحمەتین
هەتا ئەتوانن حیمایەتی دین
بکەن بە بێشەک جیهان ئافەرین
دەیهێنێتە جۆش بحووری ڕەحمەت
نەجاتمان ئەدا لە جێگەی زەیقەت
حیسابمان ئەکەن بێ ڕەنج و تەعەب
لەبەر حورمەتی سەیدولعەرەب
من ئومێد ئەکەم لە ڕۆژی جەزا
لە ڕەحمەتی خوا نەبین تەوەللا
لەبەر خاتری فەخرول ئەنبیا
داخڵمان بکەن بە دارولبەقا
فەقەت ویساڵیتخلص زیاتر لە عالەم
تۆ لە ئەفکاری ببە خاترجەم
چونکە ڕووسیا و خەجاڵەتباری
بە باری عوسیان زۆر شەرمەساری
لائیقە کە هەر مات و مەلوولی
ڕووڕەشی قاپی خودا و ڕەسوولی
مەعلووم ڕووت نییە تۆ لە ڕۆژی دین
بچیە حوزووری فەخرول موڕسەلین
چونکە سەگی دز لە عالەم دوورە
لە ئاوەدانی ئەکسەر مەهجوورە
گەر دەری کردی شاهی دنیا و دین
ببە بە تاجی سەحب و تابعین
بەڵکە هەر لەبەر سەحابەی کیرام
سەرفی نەزەر کات سەیدول ئەنام
بفەرموێ بڵێن با بێتە حوزوور
ثاني الكلب أصحاب مغفورعربی
زاهیر بە ڕەجا ئەو سەگەی مەهجوور
خودا عەفوی کرد لە جورم و قوسوور
با بێبەش نەبێ لە ڕەحمەتی حەق
بیبەن بۆ بەهەشت، بیدەنە بەر شەق
ئومێدم وایە خەللاقی ئەکبەر
عەزابی نەدا بە ناری سەقەر
تکات لێ ئەکەم ئەی نەفسی خەسیس
لەبەر خاتری حەزرەتی ڕەئیس
نەفامی بەسە لە بیدعەت لادە
بێسودە بەهرە عومرت بەربادە
قەت لەگەڵ فاسق مەبە بە ئەنیس
خۆت بپارێزە لە ئەفکاری پیس
بە تۆبە ئەبێ ئیسلاحی کارت
بە غەیری تۆبە هیچ ناکا چارت
بڕژێنە بە چاو ئەشکی نەدامەت
تا بە ڕووسووری ڕۆژی قیامەت