سەیری وەزعی ڕۆزگار و دەوری چەرخی ڕووسیا

از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
 3 دقیقه  919 مشاهده
سەیری وەزعی ڕۆزگار و دەوری چەرخی ڕووسیا
عاقڵی خستە جەفا و ئەبلەشی گێڕا بە شا
چی بڵێم پشتی شکاندم باری دەست کورتی ئەمان
هەر چی دەستی بۆ ئەبەم، نایێ بە دەسمۆ ئەی برا
من لە هەورازی مەتالیب چۆن ئەتوانم سەرکەوم
وا زەعیف و خەستەخاتر، ناتەوان و بێنەوا
بۆ مەرام و مەقسەد ئێمە هەوڵی پێشکەوتن ئەدەین
لیک مانیع سەددی فەقرە بەس کە نین حاجەت ڕەوا
ئێستە کەودەن بوەتە - - متن نامشخص موستەعید بوەتە فەنەر
دەست نەڕۆیین بوەتە باعیس - متن نامشخص کەوا بوەتە گەدا
چونکە دنیا بێ بەقایە لێی نەدی هیچکەس بەقا
شێتە هەرکەس پێی ببەستێ پشت و پاڵی پێوەدا
ئیستیدامی عەیشی دنیا وەختێ بۆ تۆ دەست ئەدا
ئیتتیحادت گەر ببێت دائیم لەگەڵ ئەهلی وەفا
کامەرانی بۆ تۆ نابێ کاکی - - متن نامشخص شێت و وێت
ڕووت و قووت و بێ کڵاو دەرچی لە ئەمری مام مەلا
تۆ کە پیاوی ڕوو لە زانین کە بە مەقسەد هەر ئەگەی
گەر بزانی زانین ئاخر مەقسەدت حاسڵ ئەکا
گەر نەزانی دائەمێنی عاقیبەت هەر وەک فڵان
لیک زانین باری عەیشی دین و دنیات ڕاست ئەکا
ئاسیای ئێمە کە کورتە باعیسی بێ عیلمییە
ئەوروپایی چونکە فەننین بوونە فەوقی ئایسا
تۆ ئەگەر یەکڕەنگ پەرست بی هەڵبژێرە ڕەنگی یەکڕەنگ
چونکە یەکڕەنگ مەرتەبەی وا گەیوەتە ئەوجی سەما
تا ئەتوانی ئیختیاری دووڕەنگی هەرگیز مەکە
هەرچی دووڕەنگە هەمیشە سووک و ڕیسوا و ناڕەوا
ئینتیفاق و ئیتتیحاد بۆ کورد نییە غەیری نیفاق
چون نیانە ئەو دوانە دائیمە کەوتوونە دوا
دەستی ئێمە کورت و خورماش وا بە داری زەردەوە
مەنزڵیش دوور و درێژە کاکە شەل بوو هەردوو پا
وەک - - متن نامشخص وایە - - متن نامشخص لەبەر بێ عیلمی خۆی
هەر کەسێ لەولاوە هات سواری ئەبێ و باری ئەکا
کورد ئەگەر دەستکورتی بێلێت هیچی بێ جەوهەر نییە
وا لەبەر ڕووت و ڕەجالی بوونە پوولی ناڕەوا
لەم زەمانە عیلم و سەنعەت واسیتەی پێشکەوتنن
بێ بەشین لەو دوانە بووینە لاتی ئەم کێو و چیا
باغی کورد تازە نەمامە، ئەکبەر ئاودێری ئەوێ
باغ کە ئاودێری نەبێت نەشئونوما لە کوێ ئەکا
کورد لە ئەووەڵ بەختی کەچ بوو هەر کە چی بۆ هاتە پێش
بولبولە و ناگا بە گوڵ، هەر چەند ئەخوێنێ و هەوڵ ئەدا
کێوەکانی خاکی کوردستان کەوا گرتوویە تەم
ئاهی مەزڵوومە کەوا تاریکی کرد ئەرز و سەما
خاکی کوردستانی ئێمە ئێستە بێناز کەوتووە
چونکە بێ ساحێب بوو ئەسلەن ڕەنجی کورد گشت چوو بە با
خاکی کوردستانی ئێمە ئەم سەرە و سەر خەزنەیە
نەفعەکەی بۆ غەیرە کوردیش وا لە بەش ساقیت کرا
هەڵکراوی زوڵم و جەورە کێو و هەردی کوردەکان
چونکە کورد بێ - - متن نامشخص بوو ناچار وتی قیری سیا
ئێستە خوێنیشم بڕێژن مەوتینی خۆم هەر ئەوێ
دەستی لێ هەڵناگرم یەعنی هەتا ڕۆژی قەبا
خاتیمە بێنە ویساڵیتخلص ئیشی خوایە بۆیە خەڵق
گەشت بوو بە لۆرت و کوردیش پاکی ماڵە و ماڵ ئەکا
ئەم قەسیدەی تۆیە هەر کەس بیستی و جوان تێی گەیشت
گەر بەهیممەت بێ ویساڵی مەرتەبەت عالی ئەکا
لیک لای شەخسێ کە ئەسڵەن عەقڵ و ئیدراکی نەبێت
وا ئەزانێ گوێزی بۆ ئەژمێری هەروا تێ ئەگا