غەمی شێخ و فیراقی تۆ کە باری شانی پیریمە

از کتاب:
دیوانی ناری
اثر:
ناری (1874-1943)
 1 دقیقه  789 مشاهده
غەمی شێخ و فیراقی تۆ کە باری شانی پیریمە
بە ئەمری حوکمی بەدبەختی وەزیفە و ڕەسمی پیریمە
نەما ڕەسم و غەزەل ئەمڕۆ لە بازاڕی خەیاڵاتا
هەناسەی سەخت و سۆزی دڵ --------متن نامشخص
تەمەننا کردنی ئاوی حەیاتی وەسڵی تۆ بۆ من
لە خاترمایە نازانم لە شێتی یا لە ژیریمە؟
لە وەقتی پیریا عەکسی جوانی تۆیە هەمڕازم
عەسا سوورەت لە گەردشدا ئەساسی دەستگیریمە
بە ڕەسمی یاوەری مومکین نەبوو سەرفی جوانی کەم
بە پیری تازە فکر و غائیلەی ڕوتبەی موشیریمە
قەزا بۆ دڵ لە بۆ قائیممەقامی وەسڵی تۆ هیجرت
وتی دەرچۆ لە فرمانی قەزا نۆبەی مودیریمە
بە من چی نیعمەتی دیوانی ئەعیانی سلێمانیاعلام
کە سفرەی هیجری تۆ غارەتگەری تەختی ئەمیریمە
لە سەر سفرەی فیراقت مایلی تیعدادی نیعمەت کەم
ئەلەم چا، قاوە میحنەت، کفتە غەم، هەم نانی تیریمە
مەڵێ کەم تاقەت و بێ دوورییە ناریتخلص لە سەختیدا
لەگەڵ هیجرانی تۆ، مانم نیشانەی بێ نەزیریمە