بۆ چاوە شینەکانی
از کتاب:
تریفەی هەڵبەست
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
2 دقیقه
1502 مشاهده
شیعری شیرین
بۆ چاوی شین
گەلێ پرسیاری هێشتەوە
بەبێ وەرام
ئەوەی نەدا بە دەستەوە
تەواو بێ لام
وەکوو مەرام.
ئێستاش هۆنراوەی مەبەستم
ئەوەی نەگەیاندە دەستم
کە من ویستم
چاوشینەکەی خۆشەویستم.
لەسەر جێی داخ
بەبێ خەوی
شەوگاری ئاخ
وەک زۆر شەوی: فریشتەی شیعری «مەولەوی»
چاوانم پڕ
لە ئەشکی خوڕ
ئەڕژانە سەر
پەڕەی دەفتەر
هەتاوەکوو شیعرێ دانێم
مۆری چاوی شینی پیا نێم.
ناخی دەروون
مات یان زەبوون
لەبەر بارەگای شیعردا
زۆرجار وەنەوزی وای ئەدا
کە تا ژیان
مژدەی بەیان
دیاریی نەکا!
فریشتەی شەو
دێڕێ شیعر
بۆ چاوی ئەو
بە من نەدا
هەتاوەکوو شیعرێ دانێم
مۆری چاوی شینی پیا نێم.
ئەم لام ئەکرد
پەنام بۆ خوای جوانی ئەبرد
بۆ قوبەی شیناییی ئاسمان
دنیای ئیلهامی لای ئەوان
بۆ تریفەی مانگی ساماڵ
بارەگای ئەشقی هەزار ساڵ
پەنام ئەبرد
بۆ ئەستێرە
شیعرم بۆ بێنێتە ئێرە
هەتاوەکوو شیعرێ دانێم
مۆری چاوی شینی پیا نێم
نە من، نە ئەستێرەی شیرین
نە ئەفسوونی پەنهانی ژین
نەمانتوانی بۆ چاوی شین
شیعرێ بە دیاریی بنێرین!
بۆ چاوی شین
لە هەڵبەستی منا ئەژین.
بۆ چاوی شین
گەلێ پرسیاری هێشتەوە
بەبێ وەرام
ئەوەی نەدا بە دەستەوە
تەواو بێ لام
وەکوو مەرام.
ئێستاش هۆنراوەی مەبەستم
ئەوەی نەگەیاندە دەستم
کە من ویستم
چاوشینەکەی خۆشەویستم.
لەسەر جێی داخ
بەبێ خەوی
شەوگاری ئاخ
وەک زۆر شەوی: فریشتەی شیعری «مەولەوی»
چاوانم پڕ
لە ئەشکی خوڕ
ئەڕژانە سەر
پەڕەی دەفتەر
هەتاوەکوو شیعرێ دانێم
مۆری چاوی شینی پیا نێم.
ناخی دەروون
مات یان زەبوون
لەبەر بارەگای شیعردا
زۆرجار وەنەوزی وای ئەدا
کە تا ژیان
مژدەی بەیان
دیاریی نەکا!
فریشتەی شەو
دێڕێ شیعر
بۆ چاوی ئەو
بە من نەدا
هەتاوەکوو شیعرێ دانێم
مۆری چاوی شینی پیا نێم.
ئەم لام ئەکرد
پەنام بۆ خوای جوانی ئەبرد
بۆ قوبەی شیناییی ئاسمان
دنیای ئیلهامی لای ئەوان
بۆ تریفەی مانگی ساماڵ
بارەگای ئەشقی هەزار ساڵ
پەنام ئەبرد
بۆ ئەستێرە
شیعرم بۆ بێنێتە ئێرە
هەتاوەکوو شیعرێ دانێم
مۆری چاوی شینی پیا نێم
نە من، نە ئەستێرەی شیرین
نە ئەفسوونی پەنهانی ژین
نەمانتوانی بۆ چاوی شین
شیعرێ بە دیاریی بنێرین!
***
شیعری شیرینبۆ چاوی شین
لە هەڵبەستی منا ئەژین.