دەمێکە من لە غوربەتدا غەریقی بەحری حیرمانم

از کتاب:
دیوانی ناری
اثر:
ناری (1874-1943)
 2 دقیقه  2021 مشاهده
دەمێکە من لە غوربەتدا غەریقی بەحری حیرمانم
بەبێ گوڵ غونچەدەم دایم موقیمی کونجی گریانم
لە شوێنی بولبولی دڵ مات و سەرگەردان و حەیرانم
دەمێ بۆ گوڵ، دەمێ بۆ دڵ، زەلیل و زار و گریانم
گوڵەکەم ڕۆ، دڵەکەم ڕۆ، بە جارێ ماڵی وێرانم
دڵی میحنەت زەدەی بردم، بە گۆشەی چاوی بیماری
بە شەرتێ بێ نیازم کا، لە ماچی لێو و گوفتاری
ئەوێستا گەر دەبینێ من، دەپۆشێ باغی ڕوخساری
موسڵمانان تەماشا کەن لە شەرت و عەقڵ و ڕەفتاری
گوڵەکەم ڕۆ، دڵەکەم ڕۆ، بە جارێ ماڵی وێرانم
وەکوو نەی کون کونە جەرگم بە نووکی تیری موژگانی
گوڵی عومرم دڕا پاکی لە هات و چوونی زوڵفانی
شکا پشتم، بڕا جەرگم لە حەسرەت وردە خاڵانی
خودایا بۆ نەما عەهد و قەرار و مەیلی جارانی
گوڵەکەم ڕۆ، دڵەکەم ڕۆ، بە جارێ ماڵی وێرانم
ڕەفیقان گەر دەپرسن بۆچ دەناڵێنی؟ چ قەوماوە؟
لە سەر من واجبە شیوەن، هەتا هۆشم لە سەر ماوە
تەماشای بولبولی دڵ کەن، بە ناحەق خۆ نەسووتاوە
دەڵێن ئەمڕۆ لە من زیزە، گوڵی نەوڕەستە تۆراوە
گوڵەکەم ڕۆ، دڵەکەم ڕۆ، بە جارێ ماڵی وێرانم
فریشتەم تاکوو یاوەر بوو، بە دایم عیشوەکاری بوو
سرووری مەجلیسان خۆش بوو، بە زاری عیشقی ناریتخلص بوو
لە باغی وەسڵی دڵدا بێ غەم و ئەندۆهـ و زاری بوو
کە بەختم چوو، گوڵیشم چوو، دڵیشم دەردی کاری بوو
گوڵەکەم ڕۆ، دڵەکەم ڕۆ، بە جارێ ماڵی وێرانم