مەشهووری عامە ئیمڕۆ کە شۆخی جیلوە ئارا
پێنج خشتەکی لەسەر غەزەلی حافز
از کتاب:
دیوانی ناری
اثر:
ناری (1874-1943)
2 دقیقه
944 مشاهده
مەشهووری عامە ئیمڕۆ کە شۆخی جیلوە ئارا
دڵی بردم بەجارێ، مەنفیم ئەکا لە شارا
سا چۆن نەکەم لەبۆ خۆم شیوەن بەبێ مودارا
دل میرود ز دستم صاحب دلان خدا رافارسی
دردا که راز پنهان خواهد شد آشکارافارسی
لە داخی تۆیە چاوم کە بوو بە ڕوودی جەیحوون
بە تەرزی تۆ لە دڵما نەمدی لە ڕوبعی مەسکوون
غرووری شەڕ فرۆشی تا کەی ئەکەی بە قانوون
ده روزه مهر گردون افسانه است و افسونفارسی
نیکی به جای یاران فرصت شمار یارافارسی
خەم کۆ بووە لە دڵما بە تەرزی کێوی ئارێز
ماوم لە بەحری غەمدا هەم، بێ تەکان و بێ هێز
کوا هەمدەمێ دەرم کا لە گێژی میحنەتامێز
کشتی شکستگانیم ای باد شرطه برخیزفارسی
باشد که بازبینیم دیدار آشنا رافارسی
واعیز بە دڵ مەلوولم لە ڕیش و مێزەری زل
خوماری بادە بۆ من هەم زیبە هەم تەجەممول
ساقی بەیانە بێنە قەدەح بە گەردش و خول
در حلقه گل و مل خوش خواند دوش بلبلفارسی
هات الصبوح هبوا يا ايها السكاراعربی
ناسیح نەسیحەتی من حیکاتێکە بێ سوود
بەس سەرزەنشتی من کە تۆ بیت و زاتی مەعبوود
ناریتخلص بە پەیڕەوی مەی دەگاتە گەنجی مەقسوود
حافظ به خود نپوشید این خرقه میآلودفارسی
ای شیخ پاک دامن معذور دار ما رافارسی