خەزانی هیجری تۆ بوو ئەی ئەساسی عیزز و تەمکینم
بۆ شێخەکانی تەوێڵە و بیارە
از کتاب:
دیوانی ناری
اثر:
ناری (1874-1943)
2 دقیقه
906 مشاهده
خەزانی هیجری تۆ بوو، ئەی ئەساسی عیزز و تەمکینم!
شکستی دا بە باغاتی، خەیاڵی قەلبی غەمگینم
نەما تەرتیبی ئەلفازی مەعانی بۆ کەلامی من
دەسا چی بکەم لە باغی حوسنی بێ ئاسار و پەرژینم
غەزەل باوی نەما، بێ مشتەری ما، هەر وەکوو تەقوا
بەسەر چوو ڕەونەقی بازاڕی نەزمی شۆخ و ڕەنگینم
لە غەیرەز تۆ نەبێ، ئەی خوسرەوی موڵکی مەعانی کێ؟
دەمێ بێت و تەماشا کا لە شێوەی شیعری شیرینم!
کەلامم خاڵییە، وەک مەنجەڵی ماڵی مەلا ئیمڕۆ
لە پێخۆری مەعانی، بۆیە وا بێ وەزع و تەحسینم
بلووری دڵ شکا، وەک جامی مەی، فکرم ڕژا وەک مەی
نیشانەی دڵشکاویمە، سروشکی ئاڵی خوێنینم!
موریدی عیشقی تۆ، گرتوویەتۆ، بۆ زیکری تۆ، بێ تۆ!
دووسەد تەسبیحی سەد دانە، لە دانەی لەعلی ئەسرینم!
بە یادی لەززەتی هەنجیری لوتف و شەهدی ئەلفازت
خەریکی حیفزی سوورەی نَحلعربی و ئایاتی والتِّينعربیم
مەلا ئامادە بێ وا چاکە هەر وەختێ بەسەر سەرمۆ
ئەسیری هیجری تۆم و هەر نەفەس موحتاجی یاسینم
لە حەلقەی فەوجی دەربانی عەلائەددینی عوسمانی
قبووڵی خاتری پاکی ضياء الحقِ و الدّينعربیم
بە شەرتێ دەوڵەتی لوتفت حەواڵەی حاڵی ناریتخلص بێ
بە دڵ بێباک و موستەغنی لە موڵکی چین و ماچینم