فەلەک بۆ گەردشی تۆ لەحزەیە تەرکی جەفا ناکا
از کتاب:
دیوانی ناری
اثر:
ناری (1874-1943)
2 دقیقه
1152 مشاهده
فەلەک بۆ گەردشی تۆ لەحزەیە تەرکی جەفا ناکا
بە قانوونی ئەدەب شەرمێ لە خاسانی خودا ناکا
مەگەر ئەو مادەری شمری سەگ و بووجەهلی مەلعوونە
کە وا قەت تەرکی غەم پێدانی ما تحت العباعربی ناکا
بە تەرزێ ئیبنومەلجەماعلام پارە بێ جەرگی کە وا
ڕەحمێ بە ئاهـ و سۆزشی سینەی حەزینی مورتەزا ناکا
یەقینم وایە توشنەی خوێنی ئەولادی موحەممەداعلام بوو
کە قەت خۆفێ لە هەنگامەی خرۆشی کەربەلااعلام ناکا
بە بێ میهری، بەڵێ مەشهووری ئافاقە، فەلەک بۆیە
لە شاهی ئەنبیا شەرمێ، لە فرزەندەی حەیا ناکا
دەسا با بێینەوە سەر واقیعەی سالاری دینپەروەر
ئەگەرچی خامە عوشرێکیش لە عینوانی ئەدا ناکا
حەفیدی حەزرەتی کاک ئەحمەدی قوتبی سلێمانی
کە بێ ئیمدادی فەیزی بەرگی گوڵ نەشئە و نوما ناکا
لە شاری موسڵاعلاما وەسلی بە ئەنواری شەهادەت بوو
بەڵێ ڕوتبەی شەهادەت، تەرکی ئالی مستەفا ناکا
حوسەیناعلام ئاسا لە مەوجی خوێندا پەیوەستە فەرموویە
دەسا بۆ کەس خەیاڵی «من سقاني، قد نجاعربی» ناکا
ئەگەر دابی موسڵمانی وەها بێ وەک لە موسڵاعلامدا
بە حوسنی دینی ئیسلامی، فەرەنگی ئیعتینا ناکا
عیباداتی گرۆهی موددەعی بەد تینەت و عاسی
لە دیوانی جەزا بێ شک بە قەد یەک جۆ بەها ناکا
مەگەر موسڵاعلام بە ئاهی حەزرەتی زەهرا سەروبن بێ
وەئیللا قەتڵی ئالی زەخمی ئەهلی دڵ دەوا ناکا
عەجەب ماوم لە سوککانی فەلەک، یەعنی مەلەک بۆچی؟
کە ئەمری تەعزیەی ئیسلامی ئەم میحنەت سەرا ناکا
کەسێ یەک زەڕڕە ئیمانی لە دڵدا بێ بە ئیمانم
قبووڵی بوردەباری زیللەتی ئەم ماجەرا ناکا
نەماوە ئابڕوو بۆ ئەهلی گوڵ عەنبەر لە عالەمدا
بە بێ شک جوو لەمەو لاوە لە قوتبیش مەرحەبا ناکا
سلێمانی بەبێ «نی» واقیعەن تەسغیری سەلمایە
کە ئەهلی وەک زەعیفەی بێ هونەر مەیلی غەزا ناکا
ئەگەر گوڵ ئابڕووی مابێ، ئەبێ هەر سەر بە زانوو بێ
ئەگەر عیرفانی بێ بولبول بە ڕووی گوڵدا نەوا ناکا
ئەگەر قومری درۆ ناکا لە دەردی هیجرە ناڵینی
لە دەوری گوڵ لە گوڵشەندا بە جوز نەعرەی بە با ناکا
سەبووری لازمە تا ڕۆژی مەحشەر ناریاتخلص هەرگیز
فوغان و شیوەنت جەبری زەلیلی «مامضی» ناکا