بەرزنجەیە مەرکەزی ئەولیا و قوتبی زەمان

از کتاب:
دیوانی مەزڵووم
اثر:
مظلوم (1916-1955)
 1 دقیقه  354 مشاهده
بەرزنجەاعلامیە مەرکەزی ئەولیا و قوتبی زەمان
بەرزنجەیە مەسکەنی ئەسفیا و مەردی جیهان
جێیەکی پڕ عیلم و وڵاتێکی پڕ لە حیلم
مەکانێکی موقەددەس، بۆ ویرد و زیکری سوبحان
خاکی نەزەر کردەی تەهایە بە حەقیقەت
نابێ مەدحی ئەو خاکە تەواو، ناکرێ بەیان
ئاب و هەوای وەک بەهەشت، ئاباری عەینی کەوسەر
جێگای سیدق و سەداقەت، جگە لە ئینس لە جان
جانم فیدای سروەت بێ، ئەی خاکی پڕ هونەر
ئەی ئیحیاکەری نەباتات و جەمیعی گیاو و گوڵان
لەوساوە کە شێخەین دەرچوون لە دنیا بە وەفات
سوتاوە باغی ئەمەل توشنەیە دڵ پەرێشان
هیممەت بکە ئەی منەوەر بە نوورت جوملە وڵات
خەلاسی بێ بەڵکوو، دڵی خەستەم لە هیجران
دڵی مەزڵوومتخلص لە کەیفی بەخششی تۆ وەک مەجنون
دەتکێ لە هەوری چاوم، ئەشکم بە میسلی باران