ئەرێ هەی دڵەی غەمباری حەزین

بۆ «شێخ سەلام»ی شاعیر
از کتاب:
دیوانی مەزڵووم
اثر:
مظلوم (1916-1955)
 2 دقیقه  961 مشاهده
ئەرێ هەی دڵەی غەمباری حەزین
تەیری نامراد ئاوارە و غەمگین
ڕاپەڕە بڕۆ بۆ لای دۆستانم
دۆستی قەدیمم ئارامی گیانم
ڕێگا بگرە بەر بڕۆ تۆ بە تاو
تۆ ڕووبکەرە قەڵاکەی باراو
***
ئازا کوڕانە سەرکەوە بە گیان
سەرەوژێر بڕۆ بەرەو لای چنگیاناعلام
لەوێ مەوەستە بگرە ملەو ڕێ
ڕێگا ئەتباتە مەرکەزی نۆدێ
بزانە نۆدێ جێگای پیرانە
مەرکەزی نەوەی شێری یەزدانە
***
بکە زیارەتی مەردانی ئەوێ
ئوتۆمبێلی پێت بخەرەوە ڕێ
بەسەر «هەرمنا» بڕۆ بە حزوور
هەتا ئەگەیتە ئاوی گوکە سوور
لەسەر ئەو چەمە هەر مەگرە لەنگەر
هەتا لە هەوراز ڕاست ئەچیتە سەر
***
دڵە بزانە ئەو قەزا جوانە
جێگای شەرەف و کانی ویژدانە
جێی ئاسایشی سوڵتەی دەوڵەتە
مایەی فەرەح و ژینی میللەتە
ڕووکەرە تەموین دڵەی پڕ هونەر
لە بۆ دیدەنی دۆست و بەرادر
ئەگەر ئەتەوێ تۆ ببی ڕووسوور
«سەلام» بناسە لەگەڵ چوویتە ژوور
چۆن موعتەبری هەموو دیوانە
بێ ئوسوڵ نەبی سەلام بزانە
عەرزی ئیخلاسم تەقدیم کە دەردەم
ئەمجا دەسخەرە ناودەسی ئەدهەم
وەکیلی منبە ئەی دڵەی مەزڵوومتخلص
عەرزی ئیخلاسم تەواوکە مەعلووم