بەرزنجەیە مەرکەزی ئەولیا و قوتبی زەمان

لە کتێبی:
دیوانی مەزڵووم
بەرهەمی:
مەزڵووم (1916-1955)
 1 خولەک  534 بینین
بەرزنجەناوی تایبەتیە مەرکەزی ئەولیا و قوتبی زەمان
بەرزنجەیە مەسکەنی ئەسفیا و مەردی جیهان
جێیەکی پڕ عیلم و وڵاتێکی پڕ لە حیلم
مەکانێکی موقەددەس، بۆ ویرد و زیکری سوبحان
خاکی نەزەر کردەی تەهایە بە حەقیقەت
نابێ مەدحی ئەو خاکە تەواو، ناکرێ بەیان
ئاب و هەوای وەک بەهەشت، ئاباری عەینی کەوسەر
جێگای سیدق و سەداقەت، جگە لە ئینس لە جان
جانم فیدای سروەت بێ، ئەی خاکی پڕ هونەر
ئەی ئیحیاکەری نەباتات و جەمیعی گیاو و گوڵان
لەوساوە کە شێخەین دەرچوون لە دنیا بە وەفات
سوتاوە باغی ئەمەل توشنەیە دڵ پەرێشان
هیممەت بکە ئەی منەوەر بە نوورت جوملە وڵات
خەلاسی بێ بەڵکوو، دڵی خەستەم لە هیجران
دڵی مەزڵوومناسناوی ئەدەبی لە کەیفی بەخششی تۆ وەک مەجنون
دەتکێ لە هەوری چاوم، ئەشکم بە میسلی باران