ڕۆژێ بۆ سەیران بە کەیف و سروور
قەڵای سروچک
لە کتێبی:
دیوانی مەزڵووم
بەرهەمی:
مەزڵووم (1916-1955)
3 خولەک
600 بینین
ڕۆژێ بۆ سەیران بە کەیف و سروور
چوومە لای قەڵای سروچکناوی تایبەت مەشهوور
وەقتێ ئەبینم قەڵای بێشومار
گشت خراپ بووە لە سەرتابەخوار
تەواو ڕووخاوە دیوان و سەرا
شەقی بردووە وەک تاقی کیسرا
پرسیم ئەی قەڵا کۆنی وێرانە
کێ تۆی کرد بینا لە ڕووی زەمانە
***
کام حاکم نەخشەی تۆی داڕشتووە
چ پاڵەوانێ تۆی وا کردووە
وتی: لە عەسری قەدیمی زەمان
«سەلیم شا» بووە، فارسی زمان
منی بینا کرد بۆ ژیانی خۆی
سەنگەر بووم بۆ خۆی، ڕووناک بۆ ئاسۆی
خۆی حوکمی ئەکرد بێباک لە دونیا
بەیداخی حۆری لە بۆ هەڵکرا
گەلێک زۆردار بوو، ساحێب پەهڵەوان
سیلاحی جەنگی شمشێر و قەڵخان
***
ڕۆژێ «سەلیم شا» پرسی لە ژنی
لە من چاپوکتر تۆ کەس ئەبینی
چالاکتر لە تۆم بە چاو نەدیوە
ناوی کەسێکم بەڵام بیستووە
گەلێ شەجیعە ساحێب جەمالە
خەیلێ خرۆمەند زۆر بە کەمالە
ناوی مەشهوورە: سەید قەلەندەر
جێگای بەرزنجە، لە نەسلی حەیدەر
***
بەم قسە خەیلێ «سەلیم» بوو غەمبار
جوابی ژنی دا لێی هاتە گوفتار
وتی: سبەینێ بە مەودای خەنجەر
ئەبڕم لە بنا سەری قەلەندەر
کە هێنام سەری قەلەندەر بۆ لات
جەسارەتی من مەعلوومی ئەدات
ئەمری کرد سوپا تەواو خرۆشا
ئەسبابی جەنگی بە قۆشەن پۆشا
***
وەقتێ قەلەندەر خەبەری زانی
سەلیم چەند سوپا و لەشکەری هانی
پۆشای بە باڵا هەر وەکوو حەیدەر
شمشێر و قەڵغان، پێکان و پێکەر
ڕووی کردە سوپا و لەشکەری عەزیم
تا لە «سڵاوگە» گەیشت بە سەلیم
دەستی دا شمشێر سەید قەلەندەر
بە قەسدی کوشتن کەوتە ناو لەشکەر
سەلیم پەهلەوان دەستی دا کەمان
لە بۆ قەلەندەر خۆی کێشا مەیدان
***
چەند زەربەی سەختی دا لە قەلەندەر
بە زەڕبەی سەلیم نەیهێنا زەرەر
دەستی دا خەنجەر قەلەندەر بە قار
هەر وکوو عەلی حەیدەری کەرار
بە شیپی خەنجەر کە هەڵمەتی برد
سەری سەلیم شای لە تەن جیاکرد
لەشکری سەلیم ڕووی کردە فیرار
بەعزێ بۆ زەڵێ قسمێ بۆ کۆسار
قەڵای سروچک بە زەربەی هونەر
گیرا بە زۆریی بازووی قەلەندەر
***
تەواو لەشکروسوپای سەلیم شا
هەمووی تەسلیم بوون، سەراسەر گیرا
سەری سەلیم شا، قەلەندەر دەردەم
لە بۆ تەماشا ناردی بۆ حەرەم
حەرەمی سەری سەلیم شای بینی
گاهـ گاهـ ئەگریا، گاهـ پێئەکەنی
ئەم وەسفەی عەجەب هاتە بەر نەزەر
ماجەرای پرسی سەید قەلەندەر
وتی سەلیم شا لە ڕووی حەرەم دا
دوێ فەخری ئەکرد لافی لێئەدا
***
ئەیووت بە زۆری بازووی پڕ هونەر
ئەبڕم سەری سەید قەلەندەر
فەخری کرد بۆیە وا کەسری هانی
لافی عەکس بوو، ئەیدا زوبانی
لە پاش نەمانی حوکمی سەلیم شا
سەرا و ئەیوانم سەراسەر ڕووخا
ئەمە چەند قەرنە ئەمن وێرانەم
سەرکز و شێواو دەستی زەمانەم
حاڵم ئەمەیە بۆت ئەکەم بەیان
نەشریکە مەزڵوومناسناوی ئەدەبی بیکە بە ئیعلان