کوژراوم بە چاوی مەست بیر و هۆشم نەماوە

از کتاب:
دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
اثر:
شیخ محمد حلمی (1909-1985)
 1 دقیقه  654 مشاهده
کوژراوم بە چاوی مەست، بیر و هۆشم نەماوە
بە قوربانی باڵات بم ڕوومەتت قەندی خاوە
خاوەنی مەکر و نازی بە عیشوە خۆت ئەناری
چاو گەلاوێژ گیامەکەم پەچەت بۆ چی داداوە
ئەو بێ بە وەسڵت شاد بم شەوێ تا ڕۆژ لەلات بم
وا دەزانم کە یەزدان دنیای گشت بە من داوە
گەر بکەم ماچی گۆنات لە باتی مووچە و بەرات
تەمەننای چیتر ناکەم ئیتر تا دنیا ماوە
ڕوخسارت وەک مانگە، شوعلەی بۆ گشت دنیایە
لە کێشانی برۆی تۆ مانیاعلام تەحیوور ماوە
چون هێشتا کەس نەیدیوە کێ مەحبووبی وای دیوە
ئەمە حۆری بەهەشتە خوا بۆیە وای داناوە
بێژن گۆرانی و بەستە حیلمیتخلص بە بادە مەستە
چەند جوانە قامەتی یار وەکوو سەرو وەستاوە