کوژراوم بە چاوی مەست بیر و هۆشم نەماوە
لە کتێبی:
دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
بەرهەمی:
شێخ محەممەدی حیلمی (1909-1985)
1 خولەک
629 بینین
کوژراوم بە چاوی مەست، بیر و هۆشم نەماوە
بە قوربانی باڵات بم ڕوومەتت قەندی خاوە
خاوەنی مەکر و نازی بە عیشوە خۆت ئەناری
چاو گەلاوێژ گیامەکەم پەچەت بۆ چی داداوە
ئەو بێ بە وەسڵت شاد بم شەوێ تا ڕۆژ لەلات بم
وا دەزانم کە یەزدان دنیای گشت بە من داوە
گەر بکەم ماچی گۆنات لە باتی مووچە و بەرات
تەمەننای چیتر ناکەم ئیتر تا دنیا ماوە
ڕوخسارت وەک مانگە، شوعلەی بۆ گشت دنیایە
لە کێشانی برۆی تۆ مانیناوی تایبەت تەحیوور ماوە
چون هێشتا کەس نەیدیوە کێ مەحبووبی وای دیوە
ئەمە حۆری بەهەشتە خوا بۆیە وای داناوە
بێژن گۆرانی و بەستە حیلمیناسناوی ئەدەبی بە بادە مەستە
چەند جوانە قامەتی یار وەکوو سەرو وەستاوە