ئازیز دڵی من پڕ لە پەژارە

لە کتێبی:
دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
بەرهەمی:
شێخ محەممەدی حیلمی (1909-1985)
 1 خولەک  582 بینین
ئازیز دڵی من پڕ لە پەژارە
گەرد و خولیەتی ڕۆژ تا ئێوارە
ساتێ نەتبینم دڵ ئەبێ بە ئاو
فرتەفرتمە وەک مەلی ناو داو
گیانە بەسیەتی گوناهم چییە
بە ناز ئەمکوژی گیانم تیا نییە
سا ئیتر ڕەحمێ بە حاڵی زارم
ساڕێژی بکە دڵی غەمبارم
با منیش ساتێ بسرەوم گیانە
حیلمیناسناوی ئەدەبی پیر بووە ڕووی لە نەمانە