پرسیار و وڵام

از کتاب:
دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
اثر:
شیخ محمد حلمی (1909-1985)
 2 دقیقه  1049 مشاهده
پرسیار:
ڕانیە بۆ چی وا دواکەوتووە
ئەهالیەکەشی گێژ و خەوتووە
وڵام:
ناوی ڕانیە یەعنی ڕێی نییە
غەریب کە تێی چوو شوێن و جێی نییە
پرسیار:
جا کەسێ نەبوو مشووری بخوا
بە قوڕ و بە خشت شوێینان بۆ بکا
وڵام:
بەڵێ ڕاست دەکەی کەس نەبوو بیکا
ناوێکی چاکە بۆ خۆی دەربخا
پرسیار:
جا تەماشا کە چەن ساڵ لەمەو پێش
ڕانیە پڕ بوو لە مێشوولە و مێش
وڵام:
هەمووی لە سایەی هیممەتی تۆ بوو
مێش و مێشوولەی لە ئێمە ون بوو
پرسیار:
بزانە جادەی قولە چەند پانە
ئەوەندە جوانە وەک هی شارانە
وڵام:
قوربان جادەی وا هیچ کەڵکی نییە
خانووت تێکداوە سەمەری چییە
پرسیار:
کوڕم موستەقبەل ڕێی ئوتومبیلە
شوێنی هاتوچووی کوێر و زەلیلە
وڵام:
قوربان ئوتومبیل بۆ ئێرە نایە
ڕانیە قەزایە شوێنی بەڵایە
پرسیار:
کە وا بێتە من هیچ چاکەم نییە
کە وا بوو بێژە خراپیم چییە
وڵام:
ناڵێم خراپی، نەخوێندەواری
عیلمت هیچ نییە بە زوبان هاری
پرسیار:
زوبان هاری من چییە توخوا
پێم بڵێ تەرکی ئەکەم لەمەولا
وڵام:
لە مەجلیس قسە ناکەی بە نۆرە
ئەی کاکە ڕەشید ئەم عەیبە زۆرە
پرسیار:
شەرتە لەمەولا بنیشێت چاوم
قسە هەر نەکەم کەس نەبا ناوم
وڵام:
جا نیشت چاوت ئیشی ژنانە
تۆ لت لای خۆت پیاوی ئەمە فرمانە
پرسیار:
کە وا بوو کاکە، نەسیحەتم کە
هەر چی خراپە بڵێ تەرکی کە
وڵام:
ئافەرین ڕەشید هاتیتە ژێر بار
لە ئامۆژگاریم نەبوویت خەفەتبار