کاکە سدقی لێی ئەچێ کاتی تەڵەب

مایینە بۆر
از کتاب:
دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
اثر:
شیخ محمد حلمی (1909-1985)
 1 دقیقه  297 مشاهده
حیلمێ:
کاکە سدقی لێی ئەچێ کاتی تەڵەب
هەر ئەڵێی دێڵە بە بایە مایینە بۆر
میرزا مارف:
هەر لە زێی تا ئاردە بایە مایینە بۆر
مەفرەشی حەوشی سەرایە مایینە بۆر
ئەحمەد موختار:
هەر بە ڕەوت ڕەمزی هەویر شێلان ئەکا
وا ئەزانێ نانەوایە مایینە بۆر
فەڵامەرز:
سەر کەلەی زیوە پەڕەی سەوزی هەیە
شێخەکەی چرچە قەڵایە مایینە بۆر
عەلی کەماڵ:
دایمە بێ نان و کاو و ئالیکە
خواردنی پووش و پەڵایە مایینە بۆر
حیلمێ:
سەر بەرەو ژوورییە وەختێ بێتە بەر
وەکو قۆڕ قۆڕە ئەقوڕێنێ... مایینە بۆر
هێندە تەعریفی ئەکەم ڕاست و بە جێیە مەقسەدم
چەشنی سولفاتە پەنا ئەبری مایینە بۆر