تابندە، وەکوو ڕۆژی درەخشانە موحەممەد

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 2 دقیقه  263 مشاهده
تابندە، وەکوو ڕۆژی درەخشانە موحەممەد
تاجی هونەر و، سێبەری ئینسانە موحەممەد
شەرحی دڵ و، بەندی جگەر و، ڕەونەقی جانە
ئەو مەرکەزی پەڕگاری هەموو کانە، موحەممەد
دەستووری گەلی کۆن و نوێ، نەسخی بەسەر هات
قانوونی حەکیمانەیی قورئانە، موحەممەد
هەر پادشەهێ کەوتە فەنا و، میللەتی قڕ بوو
ئەو میللەتی سەرکەوت و، لە دیوانە موحەممەد
گیانی منە، سەربازی غوباری بەری پێتە
جەرگ و دڵی من پێشکەش و قوربانە، موحەممەد
ئاواتی هەموو هۆزی هەژارە، لە جیهانا
چاوەی کەرەم و بەرزیی و ئیحسانە موحەممەد
سەرچاوەیی ژین «ئامیر و ناهی»، بە دوو عالەم
قیبلەی بەشەر و کەعبەیی دەورانە، موحەممەد
ئەو مەزهەری ئیلهامە، لەگەڵ وەحیی سەماوینسخ‌های دیگر: ئەو مەزهەری بنیادەمە تێکڕا، بە سەعادەت
بۆ عەدلی هەموو مەحکەمە میزانە موحەممەد
سەر لەوحەیی ئایاتی هونەرمەندییە، هەر خۆی
ئەندازە و، شیرازە و، بورهانە موحەممەد
نوورێکە لەناو بەرگی بەشەردا، کە دیارە
بەرگی بەشەرە و ساتیری نوقسانە، موحەممەد
ڕاجیتخلص بە فیدای خاکی دەرت، لەنگە زمانی
بیبەخشە لە ڕووی ئاگری دووخانە، موحەممەدنسخ‌های دیگر: ناگاتە حەقى وەسفى تۆ لەم خانە، موحەممەد