تابندە، وەکوو ڕۆژی درەخشانە موحەممەد
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
2 خولەک
262 بینین
تابندە، وەکوو ڕۆژی درەخشانە موحەممەد
تاجی هونەر و، سێبەری ئینسانە موحەممەد
شەرحی دڵ و، بەندی جگەر و، ڕەونەقی جانە
ئەو مەرکەزی پەڕگاری هەموو کانە، موحەممەد
دەستووری گەلی کۆن و نوێ، نەسخی بەسەر هات
قانوونی حەکیمانەیی قورئانە، موحەممەد
هەر پادشەهێ کەوتە فەنا و، میللەتی قڕ بوو
ئەو میللەتی سەرکەوت و، لە دیوانە موحەممەد
گیانی منە، سەربازی غوباری بەری پێتە
جەرگ و دڵی من پێشکەش و قوربانە، موحەممەد
ئاواتی هەموو هۆزی هەژارە، لە جیهانا
چاوەی کەرەم و بەرزیی و ئیحسانە موحەممەد
سەرچاوەیی ژین «ئامیر و ناهی»، بە دوو عالەم
قیبلەی بەشەر و کەعبەیی دەورانە، موحەممەد
ئەو مەزهەری ئیلهامە، لەگەڵ وەحیی سەماوینوسخەکانی تر: ئەو مەزهەری بنیادەمە تێکڕا، بە سەعادەت
بۆ عەدلی هەموو مەحکەمە میزانە موحەممەد
سەر لەوحەیی ئایاتی هونەرمەندییە، هەر خۆی
ئەندازە و، شیرازە و، بورهانە موحەممەد
نوورێکە لەناو بەرگی بەشەردا، کە دیارە
بەرگی بەشەرە و ساتیری نوقسانە، موحەممەد
ڕاجیناسناوی ئەدەبی بە فیدای خاکی دەرت، لەنگە زمانی
بیبەخشە لە ڕووی ئاگری دووخانە، موحەممەدنوسخەکانی تر: ناگاتە حەقى وەسفى تۆ لەم خانە، موحەممەد