ئامۆژگاری

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  110 مشاهده
گەر موسڵمانی، مەدۆڕێنە دڵی تازە و لەمێژ
بگرە ڕێگەی شاهیدی و، حەجج و، زەکات و، سەوم و نوێژ
بێنە بڕوایی بە یەزدان و مەلەک، واتەی پەیام
ناردراوو، ڕۆژی هەستان و، بڕاوەی ڕاست و لێژ
گەر خەریکی چاکە بی، هەر بۆ خودای کە، بێ ڕیا
تۆش نەبینی، ئەو ئەتۆ ئەبیە و ئەبینێ، هیچ مەوێژ
هەرچی لێت پەرژین کراوە، خۆت بپارێزە لە ئەو
چونکە گشتی لێک ئەکا بنیادەم ئەیهاوێتە گێژ
دز مەبە، تاڵان مەکە، بڕیاری خاوێن بگرە دەس
بۆچ دەخۆی تووک، بۆچی ناخۆی پاکراوی بێ قڕێژ؟
تۆش مەبە مامی تەژەندەر، هەردوو قاچیان بڕیەوە
هەر بە قەد پێویستی خۆتکە، «پێ لەسەر ڕایەخ درێژ»
ڕۆژی هەستان، کێ ئەزانێ، کەی بە گۆڕێ وەرئەبێ؟
پێت بڵێ ڕاجیتخلص نیشانەی؟ گچکە ئەبنە گەورە نێژ!