پێنجخشتەکی لەسەر هەڵبەستێکی «دڵزار»

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 2 دقیقه  223 مشاهده
ئەم پێنجخشتەکییە لە دیوانە دەستنووسەکەی ڕاجیدا نییە، لە دیوانی «دڵزار»ەوە وەرمان گرتووە. (دیوانی دڵزار، ئامادەکردنی: دڵزار، پێداچوونەوەی: ئازاد دڵزار، چاپی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی چاپخانەی ڕۆشنبیری هەولێر، ساڵی ٢٠٠٦، لا ١٨٩-١٩٠.)
ئەسڵی هونەر و، فەسڵی هەموو ڕازە موحەممەد
تیشکی سەحەری ڕۆژی پڕ ئاوازە موحەممەد
مێشکی سەدەفی کۆمەڵی دەم سازە موحەممەد
شۆخێکە لەناو عالەمی مومتازە موحەممەد
خاوەندی هەزار ئایەتی ئیعجازە موحەممەد
نوورێکە لەناو کیشوەری جانان، نییە حاجیز
گەنجێکە لە بۆ نەوعی بەشەر جائیز و فائیز
شاهێکە لەسەر تەختی مەقاسید نییە عاجیز
مانەندی لە ناو کۆمەڵی خووبان نییە هەرگیز
سەرچاوەیی حوسن و ئەدەب و نازە موحەممەد
گەر ژاڵەیی نیسانە، وەگەر ئاگری سوورە
گەر عونسوری ئینسانە، وەگەر سوورەتی موورە
سەربەرزە لە ڕووی، چونکە هەیولایی حزوورە
ڕەنگینە بە ڕوخساری، ئەڵێی پڕتەوی نوورە
مەخموورە بە چاو شاهید و شەهبازە موحەممەد
بۆ قەدری بەشەر، چاوی سیای گرتووە بەژنی
سەروی بە هەوا خستووە، بەرزی خووە بەژنی
سینەی قەفەسی عیلم و، نموونەی مووە بەژنی
وەک شەتڵی سنەوبەر، بە هەوا هەڵچووە بەژنی
ڕێک کەوتووە ئەندامی بە ئەندازە موحەممەد
بەم تەرزی لەب و گەردەنی بەرز و دڵی داهی
بەم پەرچەمی پڕ هالەوو، بەم ڕوومەتی ماهی
بەم ڕێزە گوهەر، ڕێزە ددانە و سەری جاهی
بەم تیری موژە و، شیری برۆ و، سونگی نیگاهی
خاوەندی سوپا و لەشکر و سەربازە موحەممەد
کوڵمە و لەبەکەی، پڕتەوی دوو عالەمە بە خوا
نووری قیدەم و، بەهرەوەر و خاتەمە بە خوا
زنجیرەوو شیرازەی بەنی ئادەمە بە خوا
هەرچەندە بکەم وەسفی جەماڵی، کەمە بە خوا
گەنجێکە لەناو ئادەمییا شازە موحەممەد
جان خادیمی دەرگانەیەتی، بێ خور و بێ خەو
دڵ عاشق و پەروانەیەتی، ڕۆژ و ئەگەر شەو
تۆش هەروەکوو «ڕاجی»تخلص بە خوا مەحوی لە پڕتەو
«دڵزار»شخص مەبە غافڵ لە جیهەت مەدح و سەنای ئەو
بۆ ڕاهی نەجات، مەتڵەب و دڵخوازە موحەممەد