سۆزی چەمەنی ژین و، خودا یارە موحەممەد
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
2 دقیقه
193 مشاهده
سۆزی چەمەنی ژین و، خودا یارە موحەممەدنسخهای دیگر: سەوزەی چەمەنی ژین و، خودا یارە موحەممەد
بۆنخۆش و گەش و، ڕەونەقی گوڵزارە موحەممەد
تاجی سەری حەقپەروەر و مەحبووبی ئیلاهی
نووری دڵی سەرگەشتە و بیمارە، موحەممەد
بنچینە و سەرچینەیی حوکم و ئەدەب و دین
دوژمن بە سەری شێت و کەر و هارە، موحەممەد
دوڕڕی سەدەفی بەحری موحیتی سەمەدانی
قەترەی کەرەم و رەحمەتی جەببارە، موحەممەد
بۆ ژینەوە و، مەحکەمەیی ڕۆژی قیامەت
پێناوی هەموو هۆز و، تکاکارە موحەممەد
نەک بۆ عەرەبی مەککە و ئەتراف و مەدینە
بۆ گشتی بەشەر، مەرهەمی ئازارە موحەممەد
بۆ یەکییەتی ئینسان و، ژیانێکی بەخۆشی
خۆی موددەعییە و، شاهیدی کردارە موحەممەد
ئەو، کۆمەڵی ئەحزاب و شەیاتینی شکاندن
بۆ لەشکری حەق، سەروەر و سالارە موحەممەد
بەو حیکمەتی قورئانیی و، ئیلهامی خودایی
شاهێکی بڵند حوججەت و گوفتارە موحەممەد
ئەو پێشڕەوە بۆ ئوممەت و، سەرجوونە لە عالەم
خاوەن کەرەم و هیممەت و ڕەفتارە موحەممەد
بەو زاتە ئەنازم، لە ژیانی دوو جیهانا
دەرمانی غەم و دەردی دڵ و زارە، موحەممەد
ڕاجیتخلص، بەسە ڕووزەردیی و، سەرچەوتیی و خولدان
تا ڕۆژی دوا، هەر بڵێ هاوارە، موحەممەد