سەنای پێغەمبەر
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
3 دقیقه
186 مشاهده
دوڕڕی هەتیوی یەکییەتی، هەوا بە دەشت و شار ئەکا
لەسەر سەری گیان و دڵ، قەراری حەق نیسار ئەکا
گوڵێک لە باغی ڕوومەتی هەموو بەهەشتی پێوەیە
چڵێک لە موویی شەوکەتی، لە نیشتمان شکار ئەکا
لە مێرخوزار و ئاگری خەلیلە دەستەچیلەکەی
وەڵاتی عارەب و عەجەم، پڕی لە نەوبەهار ئەکا
بڵێ: بناغەیی هەموو وجوود و ژینە تا ئەبەد
زەنگ و زرینگی بەرزییە، لە عالەما دیار ئەکا
جیهان پەناهی ئادەمی، وەجاخی گوڵشەنی وەتەن
لە زەنگ و ڕافی جوبرەئیل سەرخۆشی هۆشیار ئەکا
بە نوری پاکی کارەبا، گوڵۆپی خاڵی هیممەتی
لە شووشە داڕژاوی دڵ دەلیلی ئاشکار ئەکا
لە پشتی کوردەوە، کە بوو بە پشتیوانی عارەبی
سەما بە شێری مەغریب و، بە ئاسکی تەتار ئەکا
بە بیری بەرز و غیرەتی، هونەر ئەخاتە جۆشەوە
لە کانگەکانی کاردا، «بەد و نەبڕ» بژار ئەکا
سیمورخی قافی مەعریفەت، کە نیشتە تەخت و تاجەوە
سەما و زەمین و ماسیوا، بە عیشق بەختیار ئەکا
حدود و ڕەسمی حیکمەتی، کە خستە دەفتەری وەڵام
خەتمی دەفاتیری سەد و بیست و چوار هەزار ئەکا
سبوت و سەلبی عەدلی ئەو، بزانە ڕیزەگیرە چۆن
کە ڕوو ئەکاتە چاکەوە، پاوانی ئیحتیکار ئەکا
لە ڕۆژی نەگبەت و غەما، کیفاح و عوشرەتە کەوا
بە وەحی و دەست و موعجیزەی، وجوود ئیفتیخار ئەکا
کە دەستی پاکی عیززەتی، بخاتە کاری بەخششا
باران و بەحر و مانگ و ڕۆژ، ڕوو زەرد و شەرمەزار ئەکا
کەسێ لە ڕیزی هاتەدەر، چ کەس بە خۆیی ناگرێ
بێ شوێنەوار و دەربەدەر، لە ساتێ سەت هەوار ئەکا
خزمی خەراپی مەککەیی، کە چوونە بیری بێ سەمەر
بزانە یاری غاری چۆن لە دەوروپشتی غار ئەکا
فاروقی حەق و زەندەقە، لەگەڵ شەهیدی خانەدان
«عەلی» ئەکەن بە حەیدەر و، هەوا بە زولفەققار ئەکا
لە کارەساتی هیجرەتا، مەدینە سامی تێ ڕژا
بە ئەوس و خەزرەجی لە ڕێی خوداوە ئینتیسار ئەکا
وەغایی خەندەق و ئوحود، خەتی حونەینی پێ ئەبەست
لە ساڵی هەشتەما «سەنەم» لە کەعبەدا فیرار ئەکا
سروشتی پاکی ئینس و جن، لە بیستنی عەجیبی حەق
بە نووری باوەڕ و هونەر، سوپاسی کردگار ئەکا
پەنای هەژار و بێکەسان، کە ڕشتی هەوری ڕەحمەتی
خەراپە مەست و مست ئەکا و چاکە چەنگوبار ئەکا
لە کاتی داد و سەفوەتا، بە ڕۆژ و شەو کە جاڕ ئەدا
هەتا خوڵامی ڕەش لەسەر منارەدا کەبار ئەکا
شەمایلێکی وا یەکەم، لە عالەمێکی نوێ وو کۆن
گیان ئەکاتە بولبول و، نەوایی گوڵعوزار ئەکا
شەوێکی مات و بێ هەرا، چووە حوزوری لامەکان
وەڵام و شەرتی پێ درا، کە عیسمەت ئیختیار ئەکا
پەرۆشی قەومی خۆیەتی، لە تەنگنایی مەحشەرا
هەتا بە قەومەکانی تر، شەفاعەتی قەتار ئەکا
بە خاس و عامەوە سەناخوانی دەرگەیی ئەون
کێش و تەرازووی جودی ئەو، نەکو لە ئینحیسار ئەکا
ڕەتی بەڵاوو شەعوەزە و، ڕیا و زوڵم و سیحر ئەکا
بە قول ئەعوزووان دەوای دڵان و چاوەزار ئەکا
لە دائیرەی ئەدەب ئەگاتە ئاسمانی نۆیەمین
بە جۆشی عیشقەوە سەری لە باوەشی نیگار ئەکا
کە تێکەڵی سەفایە ئەو، چ باکی ئەم فەنایەیە؟
ئەچێ لە پێشەوە سەرەی نفوسی خۆی ژمار ئەکا
کە بانگ ئەکاتە ئوممەتی، تا فەوج فەوج و، تیپ بە تیپ
لە ڕێی نەجات و موژدەوە، ژیانی پایەدار ئەکا
لە نەعتی پاکی موحتەرەم، ژیکۆتخلص کە ناگاتە لیامحساب ابجد: 1912
بە نیوە ئیلتیفاتی ئەو، لەمێژە ئینتیزار ئەکا