زیندوو کەوە ئەمجا تو خودا عەزمی ڕەمیمم
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
2 دقیقه
223 مشاهده
زیندوو کەوە ئەمجا تو خودا عەزمی ڕەمیممنسخهای دیگر: زیندوو کەوە ئەمجارە سەنەم! ئێسکی ڕەمیم
لەم ڕێگەیە هەر تۆی بە خودا عەزمی سەمیمم
بێجگە لە تۆ کێ چارە دەکا جەرگی بریندار؟نسخهای دیگر: غەیری تۆ چ کەس چارە دەکا جەرگی بریندار؟
چەند ساڵە کە لەم بەردەر و هەیوانە موقیممنسخهای دیگر: چەند ساڵە کە لەم گوڵخەنی هیجرانە موقیمم
بەم لەنجە و بەم لارە، مەگەر دێیە تەماشانسخهای دیگر: بەم لەنجە و بەم لارە، مەگەر دێیە عیادەت
بۆی ساغییە دێ، لەم دڵی پڕ دەرد و سەقیمم
سەرچاوەیی دڵ، داغی غەمە و لالە نوێنەنسخهای دیگر: سەرچاوەیی دڵ، داغی غەمە و لالە نومایە
بەم ئارەقە نۆشاوە، بەڵێ، پیر و قەدیممنسخهای دیگر: بەم ئارەقە جۆشاوە، بەڵێ، پیر و قەدیمم
سەیرانی ڕەزانی گوڵ و گوڵزاری گرینە
وامی سەفەری گیانمە، سەرخۆشیی و بیمم
پەژموردەیی ئاپۆرەیی کاکۆڵ و موژانمنسخهای دیگر: پەژموردەیی قوللابی جگەرکێشی موژانم
تێراوی سەروچاوی بەهەشتی بە شەمیممنسخهای دیگر: تێراوی سەروچاوەیی سەد قەترە شەمیمم
ڕاجیتخلص! سەدەفی من کە زمانی تەڕ و تێرەنسخهای دیگر: ڕاجی! کە زمان بێ سەدەفی من، بە تەماشا
وا دیارە لە دیوانی شەهیی، دوڕڕی یەتیممنسخهای دیگر: بمگێڕە لە دیوانی شەهان، دوڕڕی یەتیمم