لە چاوم فیتنە دەر ناچێ، نەساغی دین و ئیمانم
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
137 مشاهده
لە چاوم فیتنە دەر ناچێ، نەساغی دین و ئیمانم
بەهەشتم بۆ تەواو نابێ، جەهەننەم دێتە سەربانم
ئیرادە و هێزی کردارە، خەڕەکڕێسی هەموو کارێ
لە هەر پێچ و گەڕێکیدا، هەزاران داوە بۆ گیانم
لە کاخی عیززەتی ماتم، لە بورجی ڕەسمی هەڵهاتم
بە قانوونێکی سەرخۆشیی، پڕم کرد دەست و گیرفانم
هەوێنی تەون و بازاڕی قەدیمە، ئەم تەجەللایە
کە هەرکەس چی ئەوێ چاوێک بگێڕێتە ڕەز و بانم
سەما بەم ڕۆژە ڕووناک و دەماودەم عەرد تاریکە
بە دوو بەش بەشکراون شت، وەکوو هاوین و زستانم
بەشی من عاجزی و تۆبە و بەڵا و ترس و نەساغی بێ
ژیانم ئێستە تێ ناگەم، دوای مەرگیشە ڕیزوانم
سیاحەتبازی ئەم دەشت و بیابانە، گیانی پاک
لە لەشدا پیس بووە بۆیە، زەفەر نابا بە یارانم
مەجالێکی گەلێ پان و بەرینە، هەرچی ماندوو بوو
بڵێ دانیشە تاوێکی، لە ژێر سایەی درەختانم
ئەمن تا کۆڵەوار و دەس بەسراو و گران سەر بم
ئەسیری داوی کوردان و درۆو و سوێند و بوختانم
خوا یاریدەیی ژیکۆتخلص نەدا بۆ هێزی ئەم هۆزە
ئەبێ وەحشیی و ئەسکیمۆ و جنۆکەش بێنە سەیرانم!