بەخشیومە بە چاوی بەڵەکت، جیسم و ژیانم

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  221 مشاهده
بەخشیومە بە چاوی بەڵەکت، جیسم و ژیانم
دامناوە لە ڕێگەی هەوەست، زەین و گیانم
چەن هاتمە سەر چەرخی گیانبەخشی و خزمەت!
هەر گوم بوو لەسەر لێوی شەکەربارت، نیشانم
بەم دیمەنەوە، مات و قەلەندەرم و دەناڵم
لەو زوڵفە هەزار داوە، ئیتر نابێ ئەمانم
گرژینەوەکەت، شەرحی هەموو ڕازی بەهەشتە
وا چاکە، بکەم من بە جەنان، کاری جینانم
گەر نابەڵەدن خاڵ و خەتت، بۆ هەدەفی دڵ
ئاتۆمی نەزەر دێتە تەقین، هەر نیگەرانم
کێ بێ کە لە دەس گۆشەیی چاوتم بستێنێ؟
کێ بێت و لە ڕێی وەسڵ، بخا باری گرانم؟
دڵبەستەیی سەوزەی خەت و نوختەی دەمی خونچەم
سەرمەستی مەی و خەندە و سەیرانی چەمانم
تا کەی بە دڵی سەختەوە، نایا بەزەییت پێم؟
نەمچێشتووە هێشتا لە دەمت تامی زمانم
هاوینە دڵ و پایزە غەمخانەیی ڕاجیتخلص
زستانە لە شیوەنم و بەهارە لە گوڵانم