قوربانی لەب و کوڵمە و دوو چاوی خومارت

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 2 دقیقه  191 مشاهده
ئەو شۆخە دەکا غارەتی ماڵ و دڵ و دینم
یا ڕەببی نەبینم، کە دەمێ یار نەبینم
ئەو پەرچەم و کاکۆڵە، ئەکا کۆل و تەرازووم
هەرچەندە کە عەییارە، لە معیاری ئەمینم
بەم چاوە دڵئارامە، دڵ ئارامی نەماوە
هەر غەمزە بە سەد تیرەوە، هاتۆتە کەمینم
غەم، هاتە دڵی پڕ غەم و خوێناوی خەیاڵاتنسخ‌های دیگر: غەم، هاتە دڵی تەب و خوێناوی خەیاڵات
وا ژاری فیراقت ئەتکێنێتە برینمنسخ‌های دیگر: هەر زەهری فیراقت ئەڕژێنێ لە برینم
قوربانی لەب و کوڵمە و دوو چاوی خومارت
ئەم نیو ڕەمەقەی ڕۆحە، دەمێ بێرە سەرینم
جارێ نەبوو ئەی دڵبەری عەییار، بە ماچێنسخ‌های دیگر: جارێ نەبوو ئەی شاهیدی عەییار، بە لوتفێ
پڕ شەوقی بکەی، ئەم دڵەی پڕ خوێن و گرینمنسخ‌های دیگر: هەڵکەی بەوەفا دیدەیی پڕ خوێن و گرینم
مەیلی لە هەوادارییە، دوو سونبولی گێسووتنسخ‌های دیگر: مەجبووری هەوادارییە، دوو سونبولی گێسووت
چی داوە لە تاوی شەرەری ئاهی بەتینم؟
زاهید بدە بەر تیغی جەماڵت، وەکوو جەللاد
تا پۆلی جنۆکان نەخزێنێتە جەبینمنسخ‌های دیگر: تا شێوەیی شەیتان نەخزێنێ لە جەبینم
ڕاجیتخلص، لە هەموو کردەیی پڕ مایە کە دەرچووم
داغی سەنەمێکم لە دڵ ماوە، غەمینم