زیندوو کەوە ئەمجا تو خودا عەزمی ڕەمیمم

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 2 خولەک  222 بینین
زیندوو کەوە ئەمجا تو خودا عەزمی ڕەمیممنوسخەکانی تر: زیندوو کەوە ئەمجارە سەنەم! ئێسکی ڕەمیم
لەم ڕێگەیە هەر تۆی بە خودا عەزمی سەمیمم
بێجگە لە تۆ کێ چارە دەکا جەرگی بریندار؟نوسخەکانی تر: غەیری تۆ چ کەس چارە دەکا جەرگی بریندار؟
چەند ساڵە کە لەم بەردەر و هەیوانە موقیممنوسخەکانی تر: چەند ساڵە کە لەم گوڵخەنی هیجرانە موقیمم
بەم لەنجە و بەم لارە، مەگەر دێیە تەماشانوسخەکانی تر: بەم لەنجە و بەم لارە، مەگەر دێیە عیادەت
بۆی ساغییە دێ، لەم دڵی پڕ دەرد و سەقیمم
سەرچاوەیی دڵ، داغی غەمە و لالە نوێنەنوسخەکانی تر: سەرچاوەیی دڵ، داغی غەمە و لالە نومایە
بەم ئارەقە نۆشاوە، بەڵێ، پیر و قەدیممنوسخەکانی تر: بەم ئارەقە جۆشاوە، بەڵێ، پیر و قەدیمم
سەیرانی ڕەزانی گوڵ و گوڵزاری گرینە
وامی سەفەری گیانمە، سەرخۆشیی و بیمم
پەژموردەیی ئاپۆرەیی کاکۆڵ و موژانمنوسخەکانی تر: پەژموردەیی قوللابی جگەرکێشی موژانم
تێراوی سەروچاوی بەهەشتی بە شەمیممنوسخەکانی تر: تێراوی سەروچاوەیی سەد قەترە شەمیمم
ڕاجیناسناوی ئەدەبی! سەدەفی من کە زمانی تەڕ و تێرەنوسخەکانی تر: ڕاجی! کە زمان بێ سەدەفی من، بە تەماشا
وا دیارە لە دیوانی شەهیی، دوڕڕی یەتیممنوسخەکانی تر: بمگێڕە لە دیوانی شەهان، دوڕڕی یەتیمم