دەڵێن: مەحبووبە لێم تۆراوە، ئێستا بۆیە بێ سەبرم
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
191 مشاهده
دەڵێن: مەحبووبە لێم تۆراوە، ئێستا بۆیە بێ سەبرم
لە ناشادی دڵم بەرگەشتەیە، نێزیکە گەر بمرم
لەوەی ترسم نییە گەر بەردەبازی ڕاهی عالەم بم
بڵا شەرمەندەیی یارم، کە تۆزی دامەنی بگرم
لە گۆشەی مەحشەرا دێم ڕادەوەستم، تا بە ئاخر دێ
لە ڕێگەی دۆزەخیشا، ڕادەخەم سوججادەیی ئەجرم
ئەتۆ، مەتبووعی حەیوان و نەبات و جەوهەر و عەقڵی
هەتا لێم دوژمنی، مەحزە، لەسەر تۆ دایەیی قەبرم
وتم: تۆ سەروی، با من سەربەسەر بتگرمە ناو باوەش
وتی: سەد ساڵێ مەحشەر ئاگرت تێ بەردەدا، جەبرم
ئیلاهی! سا دەوامی دەی، کە دایم مەی بە گەردوش خا
سکوونم کەی لە وەسڵی یار و ڕێی دەشت و چیا نەگرم
قەڵای بەختم وەکوو ڕاجیتخلص، لە هەرجێ سست و ڕووخاوە
لە شاری گاورانا، مونتەزیر بۆ «مووسەشخص» و «خدرشخص»م