ئەی سەنەم! ئێستە لەبەر عیشقی تۆ، من دەربەدەرم
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
204 مشاهده
ئەی سەنەم! ئێستە لەبەر عیشقی تۆ، من دەربەدەرم
بێکەس و، خەستەتەن و، پڕ خەفەت و قوڕبەسەرم
گوڵشەنێکت هەیە پەرژینە لە عالەم، ئەمما
نە وەکوو من، کە دەکەی قەتعی دەمار و جگەرم
توو خودا، بیکە بە خێری سەر و گۆڕی بابت
بدە ماچێکی لەبت، بگرە کەماڵ و هونەرم
بەسییەتی، سەخت دڵیی چا نییە، ڕەحمێکت بێ
قەدەحێ باوە دەمم، حەلقەیێ باوە کەمەرم
لەعلی تێراوی هەبوو یارم و نەیدامێ، وتی:
هەستە خێرا بە بڕۆ لێرە، کە حوسنولبەشەرم
ئاگرێکی بە هەوەس خستەوە سینەم، دیسان
بە سەری دووکەڵی چاوم، بە دڵی وەک جەمەرم
ناعیلاجم، لە تەمی قاپییەکەت بێمە حزوور
چ بە مەرگ و چ بە وەحشەت، سەنەما! نەوسەفەرم
ڕەق و وشک و کز و گیرۆدەیی سەد داوی فەنام
چ ڕەفیقێکە بپرسێ لە حەریفی، خەبەرم؟
ناوی بێعارییە کردوویە لەبەر خۆی، ڕاجیتخلص
هەش بەسەر ئەو، بە قیاسی چ دەبێ؟ بەهرەوەرم