تاقە سواری عیشقی دوو چاوم، لە ڕێ دانابەزم

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  170 مشاهده
تاقە سواری عیشقی دوو چاوم، لە ڕێ دانابەزم
گەرچی قەوماویشە جەنگی دڵ، لە جێدا نابەزم
خانومانانە لە کووچەی باخدا، خونچەم کە دی
من وتم: بۆچ عاجزی؟ جانا وتی: بۆچ عاجزم؟!
بەم بەر و سینە و مەمانەی، چونکە گەنجی زاهییە
گەرچی خۆی لادا، بەڕاستی، دەستی خۆم برد بیدزم
تا خەریکی گەستنی لێوی شەکەرباری تۆ بووم
هێندە بوو لێو و زمانی خۆم بجنم و بیگەزم
پێچەوانەی پێچەکەی، پێچکەی دڵی پێچراومە
دەستەوانەی دەستەکەی، بەستوویە دەستی قاقەزم
کاسە کەللەم، کەمبەرە و دوگمەی کە ئەخرینگێنەوە
چاوی هەڵدێنێ بە ڕووما، بەشکە کوێر بێ ناحەزم
هێزی کۆمەڵپەروەریم خستۆتە دڵداری، بەڵام
چەشنی ڕاجیتخلص گیرەوەی سەت کارەسات و قەڵبەزم