جارێکی نەبوو، دڵبەرەکەم بێتە کەنارم

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  140 مشاهده
جارێکی نەبوو، دڵبەرەکەم بێتە کەنارم
ئەمجارە مەگەر بێتە قیتالی دڵی زارم
ئەی سەرزەدە، سەروی چەمەنی باخی بەهەشتی
خۆ لادە لە ڕێی قامەتی دڵجۆیی نیگارم
دڵدۆزە، جیهانسۆزە هەناسەم، لە غەریبی
پەژموردەیە، پاماڵە، گەڵاڕێزە هەوارم
دەردم، لە نیگاهی قەدەحی چاوی خومارە
بۆ نەقدی شیفا، مونتەزیری سێو و هەنارم
بیمار و سەراسیمە دڵ و ڕۆح و جگەر مام
شێواو و گرفتارم و، زیندانە حەسارم
ئەی ڕۆحی ڕەوان! پورسشی ئەم خەستە هەتا کەی؟
تا کەی بە هەوەس؟ یا وەرە، یا ببڕە دەمارم
تا مەیلی نەزەربازییە، شاهانی دوو چاوت
شایانە، کە شایی کەنە سەر ڕۆحی هەژارم
مەحروومە بە کوللی، وەکوو ئەم بەندە لە خزمان
هەر کەس کە بڵێ، دڵبەر ئەبا سەبر و قەرارم
بۆ قەسدی سەری ڕاجیتخلصیە دێ هیجری دڵارام
تا هەمنەفەسی بادی سەبا بن گوڵ و خارم