تەیر

از کتاب:
نسێ
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  244 مشاهده
لە ئاسمانی بلووزە شینەکەی بەرتا
ئەوە سێ ڕۆژە ئەیبینم:
تەیرێکی ئاڵتوونی ئەفڕێ
ئەفڕێ و کەچی ناگاتە سەر گردە بەفری جووتە مەمێ
ئەڵێی لە «با»دا چەقیوە
ڕۆژێ من ئەم تەیرە ئەگرم
لە بلووزی ئەکەمەوە و لەجیاتی ئەو
تەیری پەنجەم ئەخەمە ڕێ
تۆ بزانە چۆن لە ترووکەی چاوێکدا
تەیرەکەی من ئەگاتە جێ!