ئیرۆتیکا-خلیسکان

از کتاب:
نسێ
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  258 مشاهده
بە ڕووتی لەبەر ئاوێنەی
ژوورەکەدا ڕاوەستاوی
پرچەکانت تەنها سایەن بۆ شان و مل
پرچەکانت دوو پلووسکی ئاوی ڕەشن
دوورگەیەکی بلوورینە و شەپۆڵ ئەداتەوە لە شت
چ بەهارێکی سپییە و بریقە ئەدا لە چاوم
چ ئاوێکی برۆنزییە و لێم ئەپرژێ!
«تاق»ی مەمک و «تاق»ی سمت و
پێچ خواردنەوەی کەوانەیی
لە کەمەرەوە بۆ ڕانی لووس و سفت
خێرا، خێرا پێچ بە چاوم ئەکەنەوە و لەپڕێکدا
لەسەر شووشەی پێستی بەر سک
ئەخلیسکێم و بۆ بژوێنێ شۆڕ ئەبمەوە
لە ناوەندا، گیای سیحراوی دەوری زنە
هەردوو نیگام شێت ئەکەن و
پەنجەکانم یاخی ئەبن و
لە مەچەکم جۆی ئەبنەوە
...
ئێستا ڕووبەڕوو ئاوێنەین
بۆ یەکتری!