ئەو ڕۆژەی نەچوومە دەرەوە

از کتاب:
نسێ
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  256 مشاهده
ئەمڕۆ نەچوومە دەرەوە
وتم: جەستەی خۆم بەند ئەکەم،
ئەبمە قەفەز
وتم: با ڕۆژێ ئەم سەرە بێ دووکەڵ بێ
ئەمڕۆ نەچوومە دەرەوە
تا سیمای ئازار نەبینم
یەک ڕۆژ کەڕبوونم هەڵبژارد
تا گوێم لە دەنگی شووم نەبێ
ئەمڕۆ نەچوومە دەرەوە
پەنجەرەکانم پێوەدا و پەردەکانم دادایەوە
تێ ڤێ و ڕادیۆم کوژانەوە
تەلەفۆنم بێدەنگ کرد و
جگەرەیەکم داگیرسان
لە زەنگ درا.
کە چووم دەرگاکەم کردەوە
نامەیەکیان دایە دەستم
نامە پڕی بوو لە قیژەی ژنە تۆراوەکەی خۆم و
نامە پڕی بوو لە ژان و
لە دەنگی شووم و لە دووکەڵ
ئەمڕۆ نەچوومە دەرەوە!