سوێند ئەخۆم بەو خاڵی سەر گۆنەی گوڵە

از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  475 مشاهده
سوێند ئەخۆم بەو خاڵی سەر گۆنەی گوڵە
سوێند ئەخۆم بەو خەتتی وێنەی سونبولە
سوێند ئەخۆم بەو قامەتەی سەروی چەمەن
گیانی من بۆ عەشقی ئەو وەک بولبولە
سوێند ئەخۆم بەو چاوی وا پڕ فیتنەیە
سوێند ئەخۆم بەو توڕڕەیەی داوی دڵە
سوێند ئەخۆم بەو لێوە لەعلەی قووتی ڕوح
قووەتی ڕوحی لە مەیدانا شلە
سوێند ئەخۆم بەو نووری نێوچاوانەکەی
هەرچی ئەیبینێ بە جەننەت واسڵە
خالیدتخلصت وا خستوەتە داوی جەفا
حاسڵی ئەم شیعرە لەودا حاسڵە
ئەو برای باوکی «مصحفعربی» لایەتی
تا برای دایکت لەسەر لێو و ملە