سوێند ئەخۆم بەو خاڵی سەر گۆنەی گوڵە
لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
509 بینین
سوێند ئەخۆم بەو خاڵی سەر گۆنەی گوڵە
سوێند ئەخۆم بەو خەتتی وێنەی سونبولە
سوێند ئەخۆم بەو قامەتەی سەروی چەمەن
گیانی من بۆ عەشقی ئەو وەک بولبولە
سوێند ئەخۆم بەو چاوی وا پڕ فیتنەیە
سوێند ئەخۆم بەو توڕڕەیەی داوی دڵە
سوێند ئەخۆم بەو لێوە لەعلەی قووتی ڕوح
قووەتی ڕوحی لە مەیدانا شلە
سوێند ئەخۆم بەو نووری نێوچاوانەکەی
هەرچی ئەیبینێ بە جەننەت واسڵە
خالیدناسناوی ئەدەبیت وا خستوەتە داوی جەفا
حاسڵی ئەم شیعرە لەودا حاسڵە
ئەو برای باوکی «مصحفعەرەبی» لایەتی
تا برای دایکت لەسەر لێو و ملە