لەتاو قەددت قەدی سەرو، پایی بەندی ناو خاکە
لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
554 بینین
لە تاو قەددت قەدی سەرو، پایی بەندی ناو خاکە
لە مانگی ڕووت کراسی کەتانی گوڵ پیرەهەن چاکە
دەمت کە نیکتەیەکی سیڕڕ و جەوهەری فەردە
ئەمەندە وردە کە زانینی دوور لە ئیدراکە
لە سەیری ڕووت وەنەبێ چاوی من بە تەنها بێ
بە چاوەڕوانی شەوت چاوی حەوت ئەفلاکە
کە ڕائەبووری بەسەر کوشتەکانی عەشقتدا
بە ڕیز گیانە هەڵاوەستراوی فیتراکە
- - - - - - - - - -دەقی نائاشکرا
- - - - - - - - - -دەقی نائاشکرا
ئومێدی وایە بەسەریا کە تێپەڕێ وەک با
هەر ئەو هەوایەیە «خالیدناسناوی ئەدەبی» کە کەوتەیی خاکە