گەرچی هەرچی کە بڵێی خۆشە هەمووی لامە، هەمە
از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
456 مشاهده
گەرچی هەرچی کە بڵێی خۆشە هەمووی لامە، هەمە
هیچە بێ سوودە، گوڵی ڕووت کە لە ناویانا کەمە
شێوەیی ئەهڵی موحیببەت نییە ئاسوودە دڵێ
لەززەتی عاشقی دڵسوختە، دەرد و ئەلەمە
بە هیوای سەر مەبە کاتێ ئەکەویتە ڕێی عەشق
سەر فیداکردنی ئەم ڕێگەیە ئەووەڵ قەدەمە
گەردنی شووشەیی مەی بگرە لەگەڵ سواڵەتی جام
ئەم دووەت دەست بکەوێ تاجی کەیی و جامی جەمە
گیانەکەم دەوڵەتی تاسەر مەفرۆشە بە جیهان
دەبدەبەی دەم دەمییە دەوری دوایی دوو دەمە
تا برینداری نەکەی شیعری گرانە «خالیدتخلص»
گەرچی سینەی سینەمای لەوح و زوبانی قەڵەمە