وا دیسان دڵ، بۆتە نائیرەی ئەفروزی فیڕاق
از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
711 مشاهده
وا دیسان دڵ، بۆتە نائیرەی ئەفروزی فیڕاق
چۆن بدەم شەرحی غەم و میحنەتی گیان سۆزی فیڕاق
خەو لە چاو، سەبر لە دڵ، هێز لە بەدەن کۆچیان کرد
قوڕ بەسەر من کە چلۆن بیبەمەسەر ڕۆژی فیڕاق
بە هیوای وەسڵەوە هیند غەرقی فیراقم شەو و ڕۆژ
تیری موژگانە لە لام ناوەکی دڵدۆزی فیڕاق
دووری خستۆمەوە لەو جەننەتی دیدارە بە فێڵ
ئاهـ لەم نەگبەتەیەی مەسئەلەئامۆزی فیڕاق
وەسڵی تۆ عومری منە تەرکی هیوای لێ ناکەم
خەرمەنی هەستم بسووتێنی گڕی سۆزی فیڕاق
ڕۆژی تارە، دڵی سووتاوە لە دوریت خالیدتخلص!
شەوی یەلدایە لە لای غوڕرەیی نەورۆزی فیڕاق