مانگ و ڕۆژ هەر دوو لە تاوی شەوقی ڕوخسارت خەجەل

از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  664 مشاهده
مانگ و ڕۆژ هەر دوو لە تاوی شەوقی ڕوخسارت خەجەل
لەعل و یاقوتیش لە تامی لێو و گوفتارت خەجەل
ئاسکی چینی و غونچەیی فیردەوس و تاووسی چەمەن
وا پەرێز ماوون لە لار و لەنج و ڕەفتارت خەجەل
میری سوور پڕ بوو لە شێت و زنجیری پێ ناوێ ئیتر
هەرچی ئەیبینی لە داوی زولفی توڕدارت خەجەل
پێم وت و ویستم لەگەڵ مانگ ڕووبەڕووی ڕووی ئەو بکەم
پێی وتم لاچۆ و بڕۆ و نابی لە گوفتارت خەجەل
تو وەرە سەیری وەنەوشە چۆن لە دەوری گوڵ، ڕوا
باخەوان، تا خۆت ببینی، چون لە گوڵزارت خەجەل
بۆچ نەمردم ئێستە ماوم چونکوو لەو دوور کەوتمەوە
هێند گونەهکارم بە دیدارت لە دیدارت خەجەل
بەس بناڵێنە لە دەوری دووریا خالیدتخلص! بەسە
هەرچی ئەتبینێ لە سۆزی ناڵەیی زارت خەجەل