ئەی ڕووناکی مانگی ڕووی تۆ خستیە سەر ڕۆژ سەد شەڕەف
از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
2 دقیقه
706 مشاهده
ئەی ڕووناکی مانگی ڕووی تۆ خستیە سەر ڕۆژ سەد شەڕەف
بۆ هجوومی نوکی تیری تیپی غەمزەت، گیان هەدەف
بێم بڵێم مانگی دوو هەفتە میسلی ڕووتە گەوجییە
ئەو لە ڕووی تۆدا ئەبینێ هەم خسوف و هەم کەسەف
ئاوی حەیوان ڕۆژی ڕەخشان وان لە ڕووی تۆدا عەیان
میسک و عەنبەر، شەهد و شەککەر، لەعل و گەوهەر، دوڕڕ و سەدەف
دەستە دەستە سەبزە وا دەرکەوت لە دەوری سەلسەبیل
نوختە نوختە میسکی تەڕ سەرکەوت لە مانگا بەستی سەف
ڕۆژ و شەو حەلقەی هیوام ئاڵاندە حەلقەی زولفی تۆ
وا لە ڕێی توولی ئەمەل عومری عەزیزم بوو تەلەف
سەبر و ئارامم هیوای وەسڵە کەوا بێدەنگ ئەژیم
لەو تەجەلیگاهەدا ڕوح وا لەسەر لێو چاندی کەف
خالیدتخلصا! ئوممێدی شادی ببڕە لەم دونیایەدا
لەشکری غەم سەف بە سەف وا هات و گرتی هەر تەڕەف
وەرگێڕانێکی تر
شەوقی ڕۆژی ڕووت بەسەر ڕۆژا هەیەتی سەد شەڕەف
بۆ نیشانەی تیری غەمزەت گیانی شیرینم هەدەف
مانگی دوو هەفتە لە ڕووی تۆدا بوەستێ شێتییە
بۆیە وا لەو ڕێیەدا هەر دێتە ڕێی پەردەی خەسەف
عەکسی ئاوی زیندەگانی و ڕۆژ، ڕووی تۆ دەریەخا
میسک و عەنبەر، شەهد و شەککەر، لەعل و گەوهەر ناو سەدەف
دەستە دەستە سەوزە ڕیزی بەست لە دەوری سەلسەییل
نوقتە نوقتە میسکی تەڕ لای مانگەوە بەستوویە سەف
- - - - - - - - - -متن نامشخص
- - - - - - - - - -متن نامشخص
- - - - - - - - - -متن نامشخص
- - - - - - - - - -متن نامشخص
خالیدتخلصا ئوممێدی شادیت با لە دونیادا نەبێ
لەشکری غەم سەف بە سەف وەستاوە تەنیویە چوار تەرەف