تا هیند لە ڕۆمەوە کە ئەڕۆم گیان و دڵ بە کەف

از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  626 مشاهده
تا هیند لە ڕۆمەوە کە ئەڕۆم گیان و دڵ بە کەف
شاباشی خاکی مەرقەدی شەهی «بوعەلی شەڕەف»
هەر بۆ ئەوەی کە گیانی عەزیز و موباڕەکی
کردووە لە ڕێی وەفا و سەفادا بەدڵ تەلەف
ئەم بەندەیە هیوایەکی گەورەی هەیە لەوێ
بەڵکوو بە لوتفی ئەو لە دڵی دەربچێ ئەسەف
لەو ئاستانەدا، کە نەوەک من، هەموو جیهان
حاجەت ڕەوایە، هێند بوەتە ساحیبی شەڕەف
شاهێکە چاو هەڵێنی بە ڕووی بەحری ئەحمەرا
دوڕڕی یەتیمی ئاو ئەبێ بە تنۆکێکی ناو سەدەف
مانگیش بگیرێ ئەو بە کەڕەم سەیرێ کا ئیتر
وەک ڕۆژ شوعاعی نووری ئەبینن لە هەر تەرەف
گەوهەر - لەبەر سەخا و غینای - سواڵەتە لەلای
تەئسیری هەر نیگاهێکی ئیکسیرە بۆ خەزەف
بێدەنگ بە خالیدتخلص! هەرچی کە ڕاستیش بڵێی بە شیعر
بێ دەوڵەتان بە شیعری ئەناسن و سەنا و سەلەف