وا دیسان کەوتە دڵم داخی نیگارێ «که مپرس»
از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
660 مشاهده
وا دیسان کەوتە دڵم داخی نیگارێ «که مپرسفارسی»
لالە زارێکە پڕی لالە عوزارێ «که مپرسفارسی»
گیان ئەوا کەوتۆتە دەست نێچیرەوانێکی قەشەنگ
دڵ کە بەسراوە بە سامۆتەی سوارێ «که مپرسفارسی»
تا تەپ و تۆزی بەڵا گەیوەتە داوێنی قەمەر
خەتتی یارم لە دڵا کردیە غوبارێ «که مپرسفارسی»
تا وەکوو کەوتە سەفەر هەڵدەرژێ فرمێسکی «ئەو»
خوێنی دڵ وا دەتکێ بە قەتارێ «که مپرسفارسی»
نامەوێ مەیکەدە، با پێوەدرێ دەرگاکەی
چونکو لەو دیدەوە کەوتمە خومارێ «که مپرسفارسی»
بۆیە بۆ بولبولی سەودازەدە، گریانم دێ
دوور لە گوڵ کەوتۆمە ناو نالەی زارێ «که مپرسفارسی»
تا گولستان لە نەوای بولبولەوە خاڵی بوو
هەڵچەقیوە لە دڵم نەشتەری خارێ «که مپرسفارسی»
دوڕڕی مەنزومە و مرواری فرمێسکی «خالیدتخلص»
خستیە یەک، کردیە شاباش و نیسارێ «که مپرسفارسی»